گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دراوەکان

نرخی دۆلار بەرامبەر دینار زیاتر دابەزی

2021.02.27 - 15:52
App store icon Play store icon Play store icon
نرخی دۆلار بەرامبەر دینار زیاتر دابەزی

ناس کورد-

دابەزینی وردە وردی نرخی دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر دیناری عێراقی بەردەوامە، نرخی 100 دۆلار دابەزی بۆ 145 هەزار دینار. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەیانی ئەمڕۆ لەکاتی کردنەوەى بازاڕەکانی دراو لە هەرێمی کوردستان، نرخی 100 دۆلار بەرامبەر بوو بە 145 هەزار و 750 دینار، بەڵام لەئێستادا دابەزیوە بۆ 145 هەزار دینار.

 

جەبار گۆران، وتەبێژی بازاڕی دراو لە سلێمانی لە لێدوانێکی تایبەتدا بە "ناس کورد"ی وت، "دابەزینی نرخی دۆلاری لەئێستادا پەیوەندی بە پێدانی موچەوە هەیە، حکومەت دەبێت دۆلار بکاتە دینار تاوەکو موچە بدات، بۆیە دۆلارێکی زۆر دەخرێتە بازاڕەوە و بەوەش نرخەکەى دادەبەزێت."

 

وتیشی، پێدەچێت تا چەند ڕۆژێک ئەو دابەزینە بەردەوام بێت بەڵام بەرچاو نابێت.

 

جەبار گۆڕان جەختی کردەوە کە جارێکی تر نرخی دۆلار بەرامبەر دینار وەى ئەوەى پێشتری لێ نایەتەوە.