گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڤیدیۆکە ببینە

بەڕێوەبەری پەیمانگایەک لە سلێمانی: هەموو ساڵێک قۆپیەم کردووە

2021.02.27 - 14:54
App store icon Play store icon Play store icon

ناس کورد-

بەڕێوەبەری پەیمانگایەکی کردنەوەی خولی فێرکاری دەڵێت، "لەدوای پۆلی دووی ناوەندی، هەموو جارێک و لە هەموو تاقیکردنەوەیەکدا قۆپییەی کردووە"، ئەوەش کاردانەوەیەکی زۆری لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بەدوای خۆیدا هێناوە و لەوەڵامی ئەمەشدا دەڵێت "بەهۆی ئەوەی ژنم ڕەخنەم لێدەگرن".

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

هەفتەى پێشوو ئاشنا فەلاح، بەڕێوەبەری پەیمانگای ئاشنا لە سلێمانی و موعیدی زانكۆیی لەبەشی كارگێڕی، لە میانی بەرنامەیەکی تەلەفزیۆنیدا دەڵێت، "هەموو ساڵێک لە قۆناغی دووەمی ناوەندییەوە قۆپیەم کردووە لە هەموو تاقیکردنەوەیەک، هەموو جۆرە قۆپییەک و داهێنانیشم کردووە لە قۆپیەکردن، لەسەر دەبە ئاو قۆپیەم کردووە، هەروەها لەسەر قەڵەمی وێنەكێشان قۆپیەم کردووە، یەکجار لەسەر قەڵەم کە قۆپیەم کردبوو سێ پرسیار هاتبووەوە."

 

دەشڵێت، "قەت سەعیم نەکردووە و دەموت سودی لێ نابینم".

 

دانپێدانانەكانی ئاشنا فەلاح، مشتومڕی بەدوای خۆیدا هێناوە لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان و بووەتە جێگەی ڕەخنەی ئەوانەی پێیانوایە کەسێک خۆی پەروەردەکاربێت و خاوەنی پەیمانگایەک بێت نابێت بە قۆپیەکردن قۆناغەکانی خوێندنی تەواو کردبێت، هەرەوەها ڕەخنە لەوە دەگرن فێركار لە میدیاكاندا شانازی بە قۆپیەكردنەوە بكات و خوێندكارانی بۆ هان بدات. 

لەمبارەیەوە ئاشنا فەتاح بە "ناس کورد"ی ڕاگەیاند (27ی شوباتی 2021)  "ئەوەی من وتوومە لەبارەی قۆپیەکردن ڕاستییەکە کە زۆر کەس لە ڕابردوو پەنای بۆ بردووە، کەم کەسیش هەیە ڕاستگۆبێت لە وتنی، ئەوەشی لە ئیستادا ڕەخنە لەمن دەگرن با سەیرێکی کارەکانم بکەن و ڕاستی کارەکانم لە ئێستادا بزانن کە چەند خۆم ماندوو دەکەم".

 

جەختی لەوەشکردەوە، "من سورم لەسەر ئەوەی وتوومەو ئەوەشی وتم ڕاستییەکی تاڵە چونکە ئەگەر ئێستابێت و ببمەوە قوتابی، پەنا بۆ ئەوە نابەم بەڵکو بەوردی بەدوای ئەو شتانەدا دەچم کە ئەرکی خۆمەو لە ئێستاشدا بەوجۆرە کار دەکەم و هەندێک کات بۆ بابەتێکی تایبەت بەکارەکانم چەندین بەدواداچوونم کردووەو سەردانی وڵاتانی دەرەوەشم کردووەو بۆ ۆرک شۆپێک یاخود خوێندنی کۆرسێک."


لەبارەی ئەو ڕەخنانەشی ئاراستەی كراون ئاشنا فەلاح، وتیشی  "من بەهۆی ئەوەی ژنم ڕەخنەم لێدەگرن، چونکە کەمن ئەو ژنانەی بەوجۆرە ڕاستگۆییانە وەڵام بدەنەوەئەو ئەو ئازایەتییەیان هەبێت ببنە خاوەنی پەیمانگایەک و خاوەنی چەندین پرۆژەی گرنگی دیکە کە من کردووم".

 

پەیمانگای ئاشنا كە لەشاری سلێمانییە لە ریكلامەكانیدا تایبەتە بە خزمەتگوزاری فێرکاری و پێگەیاندن و كردنەوەی خولی بەھێزکردن لە بوارەكانی زمان و كۆمپیوتەر.