گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

مەسعود بارزانی لەبارەی سوتاندنی دەغڵ و دانی جوتیاران پەیامێکی بڵاوکردەوە

2019.05.30 - 16:22
App store icon Play store icon Play store icon
مەسعود بارزانی لەبارەی سوتاندنی دەغڵ و دانی جوتیاران پەیامێکی بڵاوکردەوە

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان لەبارەی سوتاندنی دەغڵ و دانی جوتیارانی هەرێم لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێم پەیامێکی بڵاوکردەوە و هۆشداری ئەوە دەدات "سەپاندنی ئەو دۆخە بەهیچ شێوەیەک جێگەی قبوڵ نییە". . لە پەیامەکەی مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان ئاماژە بەوە کراوە، سووتاندنی دەغڵ و دانی هاووڵاتیانی كورد لە ناوچەكانی ماددەی 140 و هەروەها كوشتن و ئازاردان و برینداركردنی خەڵكی كورد لەو ناوچانەدا كە ماوەیەكە بووەتە دیاردە و ڕۆژانە ئەنجام دەدرێت، تاوانێكی گەورە و زوڵمێكی ئاشكرایە لە هاووڵاتیانی بێتاوانی كورد دەكرێت. . سەرۆکی پارتی لەو بڕوایەدایە، ئەو زوڵمەی كە ڕۆژانە لەو ناوچانە دەكرێت، سزادان و هەڵتەكاندنی خەڵكە لەسەر ناسنامەی نەتەوەیی و پێشێلكردنی یاسا و دەستوور و بەهاكانی مرۆڤایەتیە و زەنگی مەترسیشە بۆ ژیانی خەڵك و داهاتووی ئەو ناوچانە . . مەسعود بارزانی لەپەیامەکەیدا هۆشداری ئەوە دەدات، سەپاندنی ئەو دۆخە بەسەر جووتیاران و هاوڵاتیانی ئەو ناوچانەدا، بە هیچ شێوەیەك جێگەی قبوڵكردن نییە و پێویستە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و لایەنە پەیوەندیدارەكان لەسەر ئەو بارودۆخە نالەبارە بێنە دەنگ. . بەپێویستیشیدەزانێت حكوومەتی عێراق بەرپرسیارێتی هەڵبگرێت و كۆتایی بەو ستەم و یاساشكێنیە بهێنێت كە لە ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیداری هەرێم لەدژی هاووڵاتیانی كورد ئەنجام دەدرێت. .