گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ماڵەکەشی سوتاند

ژنە دووگیانەکەى خۆی کوشت و کچە پێنج ساڵەکەشی بریندار کرد

2021.02.27 - 14:08
App store icon Play store icon Play store icon
ژنە دووگیانەکەى خۆی کوشت و کچە پێنج ساڵەکەشی بریندار کرد

ناس کورد-

ڕۆژنامەیەکى بەریتانی بڵاویکردەوە، پیاوێکی ڕوسی لەژێر کاریگەرى مادە کحولییەکاندا ژنە سکپڕەکەى خۆى بە چەقۆ کوشتووە و بۆ شاردنەوەى شوێنەوارى تاوانەکەشى ماڵەکەى ئاگر تێبەرداوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە هەواڵێکیدا کە "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە، ڕۆژنامەى سەنى بەریتانی بڵاوى کردەوە، پیاوێکى ڕوسیی 25 ساڵی بە چەقۆ ژنە دوو گیانەکەى کە تەمەنى 30 ساڵی بووە کوشتووە و ئەو ڕوداوەش بووەتە هۆى کوژرانى دوو کەس کە ژنەکە و کۆرپەلەکەى سکیەتی.

 

ئاماژە بۆ ئەوەش کراوە، کاتێک کچە مناڵەکەى کە لە ژنێکى ترە و تەمەنى پێنج ساڵانە ویستوویەتى پارێزگارى لە هێرشەکانى باوکى بکات ئەویشى داوەتە بەر چەقۆ و پێنجار چەقۆى بەرکەوتووە.


دەسەڵاتدارانى ڕوسیا تۆمەتى کوشتنى دڕندانەیان داوەتە پاڵ ئەو پیاوە کە دژى ئەندامانى خێزانەکەى ئەنجامیداوە.

 

بەپێى ئەو میدیایە، ڕوداوەکە لەناو ماڵى ئەو خێزانە لەشارى فۆلۆگاى باکورى خۆرئاواى ڕوسیا ڕوویداوە دواى ئەوەى ئەو دوو کەسە بۆ ماوەى دوو هەفتەیە هاوسەرگیریان کردووە.

 

ئەوەش خراوەتەڕوو، لەدواى چەند ڕۆژێک لەو هاوسەرگیرییە دەرکەوتووە پیاوەکە خواردنەوەیەکى کحولى زۆر دەخواتەوە بەجۆرێک ئاگاى خۆى لەدەستتدات و تا ئەو ڕادەیەى ژنەکەى خۆى ڕقى لێهەڵگرتووە و فەرامۆشى کردووە.

 

بەپێى وتەکانى ئەو تۆمەتبارەش لەکاتى لێکۆڵینەوەدا وتوویەتى، "بەرەو ماڵەوە گەڕامەوە و هیچ خێرهاتنێکى نەکردم و چوومە چێشتخانەکە و چەقۆییەکى گەورەم گرتە دەستەوە".

 

بەپێى ڕۆژنامە ناوخۆییەکانى ئەو وڵاتەش، پیاوەکە بەهۆى کاریگەرییەکانى خواردنەوەى مادە بێهۆشکەرەکانەوە ئەو تاوانەى ئەنجامداوە و دواى ڕوداوەکەش ئاگرى لەماڵەکەى بەرداوە بۆ ئەوەى بەڵگەى تاوانەکانى بەردەست نەکەون.


پۆلیسى ئەو ناوچەیەش لەسەر ڕووداوەکە دەڵێت، بەپێى پشکنینەکان دەرکەتووە قوربانیەکە بەهۆى برینەکانى خوارەوەى جەستەى بە چەقۆ گیانى لەدەستداوە و لەهەمان کاتیشدا کۆرپەلەیەک لەسکیدا بووە.


بەپێى پۆلیس، ئەو پیاوە دانى بەتاوانەکەیدا ناوە و گەر سزاى لەسەر ئەو تاوانەش بۆ دەربچێت ئەوا سزاکەى زیندانیکردنى هەتا هەتایى دەبێت.