گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاری

ئەندامێکی لیژنەی دارایی: تێپەڕاندنی بودجە بەم کێشانەوە ئەستەمە

2021.02.27 - 13:24
App store icon Play store icon Play store icon
ئەندامێکی لیژنەی دارایی: تێپەڕاندنی بودجە بەم کێشانەوە ئەستەمە

ناس کورد-

ئەندامێکى کوردی لیژنەى دارایى لە پەرلەمانى عێراق ڕایگەیاند، بە سازانى سەرجەم لایەنە سیاسیەکان نەبێت بودجەى 2021 لە پەرلەمانەوە تێناپەڕێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە لێدوانێکیدا "نینا" کە "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە، ئەحمەدى حاجى ڕەشید ( 27ى شوباتى 2021) ڕایگەیاندووە، "تا ئێستا دوو لایەنى شیعە هەڵوێستیان لەبارەى پشکى کورد لە بودجەدا ڕوون نەکردووەتەوە و بەوەش هێشتا ڕێککەوتنى کۆتایى لەسەر هەموو بڕگەکانى بودجەکە نەکراوە."


ئەحمەدی حاجی ڕەشید جەخت دەکاتەوە کە "ناتوانرێت بەبێ کورد بودجەکە تێپەڕێنرێت و 34 پەرلەمانتارى کورد لە هاوپەیمانى هیوا و فراکسیۆنى یەکێتى هەڵوێستى خۆیان بۆ تێپەڕاندنى بودجەکە یەکخستووە بەوەى دەبێتە دەقێک هەبێت پەیوەست بە پشکى هەرێمەوە ئەوەش بەپێى دەستور و یاسا کارپێکراوەکان بۆ ئەوەى جێبەجێ بکرێت لە بەرژەوەندى هەموو عێراقییەکاندا."


ئەو ئەندامەى لیژنەى دارایى باسى لەوەش کردووە، لایەنێکى سیاسیى کوردى سوورە لەسەر ئەو تێکستەى کە حکومەت بۆ بودجەکە دایڕشتووە لەسەر پشکى هەرێم و ئەوەش ناکۆکى ڕاوبۆچونى لەنێوان دوو لایەنى ترى سیاسیدا دروستکردووە.

ئەو ئەندامەى لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق دەشڵێت، تاوەکو کێشەکانى ناو بودجە زیاتر بێت ئەوا تێپەڕاندنیشى ئاستەم دەبێت و بەوەش هیچ وادەیەک بۆ دەنگدان و تێپەڕاندنى لەئێستادا دیاری ناکرێت.