گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پەیوەندییەكانیان تاوتوێ كرد

هوشیار زێیاری و فەیاز لە سەرۆكایەتی حەشدی شەعبی كۆبوونەوە

2021.02.27 - 12:36
App store icon Play store icon Play store icon
هوشیار زێیاری و فەیاز لە سەرۆكایەتی حەشدی شەعبی كۆبوونەوە

ناس كورد-

سەرۆكی دەستەی حەشدی شەعبی فالح فەیاز پێشوازی لە شاندی پارتی دیموكراتی كوردستان كرد بەسەرۆكایەتی هوشیار زێباری و پێكەوە بەهێزكردنی پەیوەندییەكانی حكومەتی فیدراڵ و هەرێمیان تاوتوێ كرد. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەیاننامەیەكی فەرمی لەبارەی كۆبوونەوەكە كە "ناس كورد" دیویەتی (27 شوباتی 2019) ئاماژە بەوە دەكات، لە دیدارەكەدا كە لەبارەگای سەرۆكایەتی حەشدی شەعبی بەڕێوەچووە پەیوەندییەكانی هەرێمی كوردستان و حكومەتی فیدراڵ تاوتوێ كراون بەوجۆرەی كە لەگەڵ دەستور و بەرژەوەندی گشتیدا بگونجێت. 

 

هەروەها ئاماژەشی بەوەكردووە هەردوولا هاوڕابوون لەسەر هەماهەنگی لەنێوان هێزەكانی حەشد و پێشمەرگە لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و گۆڕینەوەی زانیاری ئەمنی لەپێناو ئاسایش و ئۆقرەیی لە هەردوولا. 

 

وته‌بێژی پارتی دیموكراتی كوردستان راگه‌یاند (24 شوباتی 2021)، شاندێكی دیكه‌ی پارتی له‌چوارچێوه‌ی سه‌ردانیكردنی لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان سه‌ردانی به‌غدا ده‌كات.

مه‌حمود محه‌مه‌د، گوته‌بێژی پارتی دیموكراتی كوردستان وتیشی "تەوەری سەرەكی گفتوگۆكانی شاندی پارتی، تاتوێكردنی پەیوەندییەكانە لەگەڵ لایەنە شیعە و سوننەكان و حكومەتی عێراق".