گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هەڵوێستی عەلی باپیر لەبارەى سزادراوانی بادینان: دانپێدانانی بەزۆر

2021.02.27 - 11:28
App store icon Play store icon Play store icon
هەڵوێستی عەلی باپیر لەبارەى سزادراوانی بادینان: دانپێدانانی بەزۆر

ناس کورد-

عەلی باپیر، سەرۆکى کۆمەڵی دادگەری کوردستان ڕایگەیاند، "بەپێی زانیارییەکانم کە پێشتر چەندین ئەنداممان دەستگیرکراوە، بە زۆر دانپێدانان بە دەستگیرکراوان واژۆ دەکرێت و ناچار دەکرێن شتێک بڵێن کە نەیانکردووە."

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

 

عەلی باپیر لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا کە "ناس کورد" بینیویەتی (27ی شوباتی 2021) لەبارەى سزادانی پێنج چالاکوان و ڕۆژنامەنوسی بادینان بە شەش ساڵ زیندانی وتی، "بە دڵنیاییەوە ئەگەر بڕیاری دادگا سەربەخۆیانە بن و ئەو کەسانە ئەو کارەیان کردبێت کە پێی تۆمەتبارن ئەوە گلەییمان نییە، بەڵام بەپێی زانیارییەکانم، چونکە پێشتر قسەم لەگەڵ ئەو ئەندامانەى کۆمەڵ کردووە کە دەستگیرکراون، ئەشکەنجەی زۆر دەدرێن تا دەگەیەنرێنە لێواری مردن، بۆیە ناچار بوون و وتوویانە کاکە ئێوە چیتان دەوێت ئێمە واژۆی دەکەین."

 

وتیشی، "ئەندامێکی خۆمان کە چەندین ساڵ زیندانیکردن لەلایەن دەسەڵاتدارانی هەرێمەوە ئازاد کرا، منیش لێم پرسی لەسەر چی گیراوی، وتوویەتی کە لێم پرسیوون من بە چ تۆمەتێک گیراوم وتوویانە تۆ لە مزگەوت زۆر نوێژت کردووە و نوێژە سونەتەکانیش دەکەیت، ئەو ئەندامەی ئێمەش وتوویەتی جا ئەوە کەی کێشەیە، خۆ ئەوە سەرپێچی نییە، ئەوانیش پێیان وتووە ئێمە بنچینەیەکمان هەیە کە نوێژی کەمتر سەلامەتی زیاتر."