گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکارییەکەی بخوێنەوە

دەقی ڕاپۆرتەکەى ئەمریکا لەبارەى کوژرانی خاشقچی: محەمەد بن سەلمان بوو

2021.02.27 - 10:23
App store icon Play store icon Play store icon
دەقی ڕاپۆرتەکەى ئەمریکا لەبارەى کوژرانی خاشقچی: محەمەد بن سەلمان بوو

ناس کورد-

دەزگاى هەواڵگریی نیشتیمانیی ئەمەریکا ڕاپۆرتێکى لەسەر ڕوداوى کوشتنى جەمال خاشقچی ڕۆژنامەنووسی سعودی بڵاوکردەوە کە سێ ساڵ پێش ئێستا لە ئەستەنبول کوژرا، لە ڕاپۆرتەکەدا کە "ناس کورد" بەدواداچوونی بۆ کردووە جەخت لەسەر ئەوە دەکات کە بەبێ ڕەزامەند محەمەد بن سەلمانى جێنشینى سعودیە بڕیارێکى لەو شێوەیە نەدراوە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ڕاپۆرتەکە لەلایەن نوسینگەى بەڕێوەبەرى هەواڵگریی نەتەوەیى (ODNI)ەوە ئامادەکراوە کە لایەنێکە وەڵامى هەموو پرسیارەکان لەسەر ئەو پرسیارانە دەداتەوە.

 

لە پوختەى ڕاپۆرتەکەدا ئاماژە بۆ ئەوە کراوە، محەمەد بن سەلمانى جێنشینى سعودییە ڕەزامەندى لەسەر دەستگیرکردن یاخود کوشتنى جەمال خاشقچی داوە لەشارى ئەستەنبولى تورکیا.

 

ڕاپۆرتەکە دەشڵێت، بەپێی هەڵسەنگاندنی ئەو بنەمایە، جێنشینی سعودیە خاوەنى بڕیاردانە و هەروەها دوو ڕاوێژکارى سەرەکیشى کە ئەندامى تیمێکى ئاسایشیى تایبەتى محەمەد بن سەلمانن لەو پرۆسەیەدا بەشدار بوون.

 

لە درێژەى ڕاپۆرتەکەدا ئەوەش هاتووە، جێنشینى سعودییە بڕیارى توندى دەرکردووە بۆ سەرکوتکردنى نەیارانى لە دەرەوەى وڵاتەوە بە خاشقچیشەوە.

 

لە ساڵى 2017ەوە جێنشینى سعودیە بەشێوەیەکى ڕەها دەزگا ئەمنیی و هەواڵگرییەکانى کۆنترۆڵکردووە، ئەوەش بەدوور دەزانرێت بەرپرسانى ترى سعودیە کارێکى لەو شێوەیەیان کردبێت بەبێ ڕەزامەندى محەمەدد بن سەلمان.

 

هەڵسەنگاندنى ڕۆڵى سعودییە لە کوشتنى ڕۆژنامەنووس جەمال خاشقچیی

ئەو کاتە کە خاشقچى تێدا کوژراوە، ئەگەرى ئەوە هەیە کە جێنشینى سعودیە کەشوهەوایەکى لە ترس و دڵەڕاوکێ دروستکردبێت کە یاریدەدەران و دەوروبەرەکەى لەوە ترسابێتن گەر لە پڕۆسەکەدا شکست بهێنن بەتایبەت ئەوانەى بەو کارە ڕاسپێردراون ئەوا لە پۆستەکانیان دووریانب خاتەوە یاخود دەستگیریان بکات.

 

ئەوەش ئاماژەیەکە بۆ ئەوەى کە هیچ یەکێک لە یاریدەدەرانى پەڵپیان لە بڕیارەکەى نەگرتووە و یاخود بڕیارێکى هەستیارى لەو شێوەیەیان بەبێ پرسى ئەو دەرنەکردووە.

 

تیمە سعودییەکە لە 15 ئەندام پێکهاتبوون کە کاریان لە ناوەندى سعودییە بۆ توێژینەوە و ڕاگەیاندن دەکرد لە دیوانى شانشینى و لە مانگى تشرینى یەکەمى ساڵى 2018 گەیشتنە ئەستەنبول کە لەلایەن سعود قەحتانییەوە سەرپەرشتى دەکران، ئەویش ڕاوێژکارێکى نزیک بوو لە محەمەد بن سەلمانەوە، ئەو لە ناوەڕاستى ساڵى 2018 ئەوەى ڕاگەیاند کە هیچ بڕیارێک بەبێ ڕەزامەندى جێنشینى سعودییە نادات.

 

تیمەکە حەوت کەسى ترى تێدابووە کە بەرپرسیارێتى ئەمنیان هەبووە لە تیمێکى تایبەتى محەمەد سەلمان کە بە هێزى دەستوەردانى خێرا ( RIF ) ناسراوون، ئەو تیمە کاریان جێىبەجێکردنى ئەرکێکى خێراییە بۆ پاسەوانى جێنیشى سعودییە کە پێکدێن لە لقێکى پاسەوانى شانشینى ئەو وڵاتە و تەنها فەرمانەکان جێبەجێ دەکەن، پێشتریش ئەو تیمە بەشداریان لە سەرکوتکردنى ئۆپۆزسیۆنەکانى شانشینى سعودییە کردووە لە ناوخۆى وڵاتەوە، ئەوەش بە فەرمانى ڕاستەخۆى جێنشین، بۆیە ئەوان سوورن لەسەر ئەوەى ئەندامانى ئەو تیمە بەبێ ڕەزامەندى محەمەد سەلمان بەشداریان لە کوشتنى خاشقچییدا نەکردووە.

 

جێنشینى سعودییە واى بینیووە کە خاشقچی هەڕەشەیە بۆ سەر شانشینى سعودییە و بۆیە پاڵپشتى بەکارهێنانى توندوتیژى کردووە بۆ سەرکوتکردنى و لەگەڵ بەرپرسانى سعودییەشدا پێشتر پلانى توندی لەدژى داناوە، ئەوان لەوە دڵنیانین کە پێشتر بەرپرسانى سعودییە چ جۆرە بڕیارێکیان بۆ ئازاردانى داناوە.

 

ڕاپۆرتەکە دەشڵێت، "بڕواى تەواومان بەوەیە کە ئەوانەى ناویان هاتووە بەشداریان لە کوشتنى جەمال خاشقچیدا کردووە، بەدەرکردنى فەرمان یاخود بەتێوەگلان و یاخود بە بەشدارى ڕاستەوخۆ لەبرى محەمەد سەلمان،" بەڵام ئەوە نازانن ئەو کەسانە پێشتر ئاگایان لەوە بووە ئەو پڕۆسەیە دەبێتە هۆى کوشتنى جەمال خاشقچیى.

 

ئەوانەش کە ناویان هاتووە ئەمانەن :" سعود قەحتانیى ، ماهیر مەترەب ، نایف عەریفى ، محەمەدزەهرانى ، مەنسوڕ ئەبا حەسەن ، بەدر عەتیبە، عەبدولعەزیز حەساوى ، وەلید عەبدوڵا شەهرى ، خالید عەتیبە، سائیر حەربى ، شەهاب بەلوى ، مەشعەل بەستانى ، تورکى شەهرى، مستەفا مەدەنى ، سەیف سەعد ، ئەحمەد زاید، عەبدوڵا محمد، یاسر خالید ، یاسر خالید سالم ، ئیبراهیم سالم، سەڵاح تەبیقى ، محەمەدعەتیبە".

 

لێکەوتەکانى بڵاو کردنەوەى ڕاپۆرتەکە لەسەر کوشتنى جەمال خاشقچی

 

وەزارەتى دەرەوەى ئەمەریکا ڕایگەیاند، قەدەغەى پێدانى ڤیزاى بە 76 هاوڵاتى سعودییە دەرکردووە لەکاردانەوەى کوژرانى خاشقچیدا، هەروەها موڵک و ماڵى ئەو تۆمەتبارانەى سعودییە کە دەستیان هەبووە لەکوشتنى خاشقچیدا لە ئەمەریکا بلۆککردووە.

 

هەروەها وەزارەتى گەنجێنەى ئەمەریکا سزاى سەپاندە سەر لیوا ئەحمەد عوسەیرى جێگرى پێشووى سەرۆکى هەواڵگرى سعودییە و هێزى دەستوەردانى خێراى ئەو وڵاتە بەهۆى تێوە گلانیان بەکوشتنى ئەو ڕۆژنامەنووسە.

 

لاى خۆشیەوە ژانێت یەلین، وەزیرى گەنجێنەى ئەمەریکا ڕایگەیاند، پێویستە سزاى ئەوانە بدرێت کە بەکوشتنى خاشقچی تێوەگلاون و ئەمەریکاش جەختى لەسەر ئەوە کردووەتەوە بە یەکڕیز هاوشانى ڕۆژنامەنووس و سیاسیە ئۆپۆزسیۆنەکاندا دەوەستێت بۆ بەرەنگارى هەر جۆرە هەڕەشە و بەکارهێنانى توندووتیژى و تیرۆرێک.

 

ئاماژەى بۆ ئەوەش کردووە، وڵاتەکەى بەردەوام دەبێت لە بەرگریکردن لە ئازادییەکانى دەربڕینى بیروڕا کە بناغەى کۆمەڵگەیەکى ئازادە.

 

لەدواى دەرکردنى ڕاپۆرتەکەش، خەدیجە جەنگیز دەستگیرانى خاشقچی داواى دادپەروەرى بۆ دۆخى ڕۆژنامەنووسى لە سعودیەدا کرد.

 

لاى خۆشیەوە وەزارەتى دەرەوەى سعودییە لەڕاگەیەنراوێکدا ڕاپۆرتەکەى ڕەتکردەوە و ڕاشیگەیاند، حکومەتى شانشینى سعودییە سەرلەبەرى ئەو زانیاریانەى کە لەڕاپۆرتەکەدا هاتوون ڕەت دەکاتەوە و ئەو زانیاریانەش هەڵەن لەبارەى بەرپرسانى سعودییەوە و بەهیچ شێوەیەکیش ئەوە قبوڵ ناکەن.