گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وەزیری دەرەوەى عێراق گەیشتە تاران

2021.02.27 - 09:07
App store icon Play store icon Play store icon
وەزیری دەرەوەى عێراق گەیشتە تاران

ناس کورد-

فواد حسێن، وەزیری دەرەوەى عێراق لەگەڵ شاندێکی یاوەریدا بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە تارانی پایتەختی ئێران.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

پێشتر ئەحمەد سەحاف، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەى عێراق لە ڕوونکردنەوەیەکدا ئاشکرای کرد، "فواد حسێن بە سەردانێکی یەک ڕۆژە دەگاتە تاران."

 

دەشڵێت، "فواد حسێن لە سەردانەکەیدا چاوی بە گەورە بەرپرسانی ئێرانی دەکەوێت."

 

سەحاف ئاشکراشی کرد کە "پەیوەندییە دوو قۆڵییەکانی هەردوولا و گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی ناوچەکە و ڕێگریکردن لە دروستبوونی ئاڵۆزی زیاتر، تەوەری سەرەکی گفتوگۆکان دەبن."

 

ئەوە دووەم سەردانی ناوبراوە بۆ ئێران لە ماوەی کەمتر لە یەک مانگدا، لە سەردانەکەى 3ی شوباتدا فواد حسێن لەگەڵ محەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەى ئێران و ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی ئێران و چەند بەرپرسێکی تردا کۆبووەیەوە.