گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پاش ئاشكراكردنی راپۆرتی خاشقچی

ئەمەریكا: سزای ئەو كەسانە دەدەین هێرش دەكەنە سەر رۆژنامەوان و خەڵكانی چالاك

2021.02.26 - 11:02
App store icon Play store icon Play store icon
ئەمەریكا: سزای ئەو كەسانە دەدەین هێرش دەكەنە سەر رۆژنامەوان و خەڵكانی چالاك

ناس كورد_

وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا ئەنتۆنی بلیكن ڕایگەیاند، كوشتنی خاشقچی جیهانی توشی شۆك كرد، لەمڕۆوە سیاسەتێكی جیهانیی نوێمان دەبێت، ڤیزای ئەو كەسانە سنوردار دەكەین بەشداری دەكەن لە هێرشكردنە سەر رۆژنامەوان و چالاكوانان لە دەرەوەی سنوورەكانی ئەمەریكا. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەم لێدوانە بەدوای ئەوەدا هات كە ئەمەریكا ڕاپۆرتێكی هەواڵگریی بڵاوكردەوە (26 شوباتی 2021) ویەکەمجار ئەو وڵاتە رایگەیاند، محەممەد بن سەلمان، شازادەی جێنشینی سعودیە رەزامەندیی داوە بۆ کوشتنی جەمال خاشقچی لە ساڵی 2018.

لە راپۆرتێکی بەڕێوەبەرایەتیی هەواڵگریی نیشتمانی ئەمریکا هاتووە "ئێمە وایدەبینین کە محەممەد بن سەلمان پلانی گرتن یان کوشتنی جەمال خاشقچی لە ئیستەنبووڵ پەسندکردووە".

جەمال خاشقچی، رۆژنامەنووسنێکی سعودی ڕەخنەگر بوو کە ڕەگەزنامەی ئەمریکای هەبوو و لە ساڵی 2018 لە کۆنسوڵخانەی سعودیە لە ئیستەنبووڵ کوژرا و تەرمەكەی شوێن بزركرا.