گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاری زیاتر

کازمی لیژنەیەکی بۆ ڕووداوەکانی زیقار پێکهێنا و پارێزگارێکی نوێیشی بۆ پارێزگاکە ڕاسپارد

2021.02.26 - 23:40
App store icon Play store icon Play store icon
کازمی لیژنەیەکی بۆ ڕووداوەکانی زیقار پێکهێنا و پارێزگارێکی نوێیشی بۆ پارێزگاکە ڕاسپارد

ناس کورد-

 

بە فەرمانی سەرۆک وەزیرانی عێراق، لیژنەیەکی لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکانی ئەمدواییەی پارێزگای زیقار پێکهێنرا و پارێزگارێکی نوێش بۆ پارێزگاکە ڕاسپێردرا.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

سەرچاوەیەکی حکومی (هەینی، 26ى شوباتى 2021) بە "ناس کورد"ی وت، سەرۆک وەزیرانى عێراق فەرمانى کردووە بەپێکهێنانى لیژنەیەکى لێکۆڵینەوە لە ڕوودواوەکانى ئەمدواییەى شارى زیقار و سزادانى ئەوانەشى کە کەمتەرخەم بوون."

 

ئاماژەی بەوەشکرد، کازمى فەرمانى بەدامەزراندنى ئەنجومەنێکى ڕاوێژکاریش کردووە لەکەسایەتیە دیارەکانى زیقار بۆ چاودێرى کردنى دۆخى ئاوەدانکردنەوەى شارەکە و ئاگادار کردنەوەى لەچارەسەرکردنى هەموو کێشەکانى ئەو پارێزگایە.

 

هاوکات لەدوای دەستلەکارکێشانەوەی نازم وائیلی، لە پۆستی پارێزگاری زیقار، سەرۆک وەزیرانی عێراق عەبدولغەنی ئەسەدی وەک پارێزگاری نوێی ئەو پارێزگایە دیاریکرد.