گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاری زیاتر

ئەمەریکا تانکێکی جیاوازی سەربازی بەرهەمدەهێنێت.. تایبەتمەندییەکانی چین؟

2021.02.26 - 23:21
App store icon Play store icon Play store icon
ئەمەریکا تانکێکی جیاوازی سەربازی بەرهەمدەهێنێت.. تایبەتمەندییەکانی چین؟

ناس کورد-

گۆڤارێکی ئەمەریکی بڵاویکردەوە، سوپای ئەمەریکا کاری لەسەر نەوەیەکی نوێی تانک کردووە، کە بە بەراورد بە نەوەی ئێستای تانکەکانی جۆری ئەبرامس توانای زۆر گەورەی دەبێت، ئاماژە بەوەشکراوە، تانکە نوێیەکە توانای ئەوەی هەیە تیشکی لێزەر بەکاربهێنێت، کۆنترۆڵی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بکات و بەخێرایی زیاتر بجوڵێت و هەلیکۆپتەر لەناو ببات.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەگوێرەی راپۆرتێکی گۆڤاری "ناشیوناڵ ترەست" ئەمەریکی کە "ناس کورد" بەدواداچوونی بۆ کردووە، "ئەو جۆرە تانکانە بێ فەرماندە دەتوانرێت لە دوورەوە کۆنتڕۆڵ بکرێت، بەبێ ئەوەی هیچ تیمێک لە ناوەوەی بیجوڵێنێت، هاوکات دەتوانرێت وەک تانکێکی ئاسایی تێمێکی مرۆیی هەڵبگرێ، هەروەها تانکە نوێیەکە توانای ئەوەی هەیە تیشکی لێزەر بەکاربهێنێت و کۆنترۆڵی فرۆکەی بێفڕۆکەوان بکات و بە خێرایی زیاتر بجوڵێیت و ڕووبەڕووی هەلیکۆپتەریش ببێتەوە".

 

بەگوێرەی ڕاپۆرتەکە، "بڕیارە ئەمەریکا نەوەی نوێی تانکەکانی ئەبرامس تا ساڵی 2040 بخاتە چوارچێوەی سیستمی بەرگریی سوپاکەیەوە".

  

هاوکات لە میانەی لێدوانێکیدا بۆ گۆڤارە ئەمەریکییەکە، جێن ڕۆس کۆفمان، بەڕێوەبەری هێزی ئەرکی بارهەڵگری شەڕکەری نەوەی داهاتوو، وتوویەتی، " تا ساڵی 2030 چەند بژاردەیەکمان خستووەتە بەردەم فەرماندەکانی سوپا بۆ ئەوەی بزانن لەبارەی ئەو پرسەوە چ ڕێگایەک بگرنەبەر، پێشبینی دەکەین یەکەم تانکی لەو جۆرە تا ساڵی 2024 یان 2025 بەردەست بێت".

 

کۆفمان، ڕوونیشکردووەتەوە، " توانای ئەو تانکە نوێیە وایلێدەکات بۆ دەیان ساڵ پێشەنگ بێت بەراورد بەو تانکانەی کە لایەن وڵاتانی ترەوە دروست دەکرێن،  زۆربە ئاسانی دەتوانێت تواناکانی ئەوانی تر تێپەڕبکات".

 

گۆڤارەکە، ئاماژە بەوەشکردووە، "ئەمەریکا کەشتیگەلییەکی گەورەی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی سەربازی هەیە، کە لە ئێستادا لە ئۆپەراسیۆنەکانی لەسەرتاسەری جیهاندا بەکاریاندەهێنێت، کە لە گرنگترینیان ئۆپڕاسیۆنی کوشتنی  قاسم سلێمانی، فەرماندەی پێشووی سوپای قودسی ئێران لەسەرەتای ساڵی ڕابردوو بووە کە لە ئاکامی هێرشێکی ئاسمانیدا لە نزیک فڕۆکەخانەی بەغدا کوژرا. "

 

بەگوێرەی ڕاپۆرتەکە، ئەمەریکا لەئێستادا سەرقاڵی گەشەپێدانی ژێردەریایی بێ کەشتیوانە، هاوشێوەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان، کە لەساڵی 2019دا داوای لە کۆمپانیای بۆینگ کردووە کاری لەسەر بکات.