گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەپەلە

کفری؛ به‌هۆی كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه‌ سێ كه‌س كوژران (وێنە)

2021.02.26 - 22:24
App store icon Play store icon Play store icon
کفری؛ به‌هۆی كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه‌ سێ كه‌س كوژران (وێنە)

ناس کورد-

بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتییەوە لە قەزای کفری، پێشمەرگەیەکی دێرین و کوڕێکی و برایەکی کوژران.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لەوبارەیەوە سەرچاوەیەکی ئاگادار (هەینی 26ی شوباتی 2021) بە "ناس کورد"ی وت، "ئەمشەو هەینی بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتییەوە لە قەزای کفری سێ کەس کوژران کە دوو برا و کوڕی یەکێکیانە."

 

ڕوونیشیکردەوە، کوژراوەکان پێکهاتوون لە هەندرێن مەدحەت کە پێشمەرگەی دێرین بووە، حەمرین هەندرێنی کوڕی و هاشم مەدحەتی برای.

 

ئاماژەی بەوەشکرد، ڕووداوەکە بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتیی کۆنەوە ڕوویداوە کە لەنێوان هەردوو بنەماڵەداهەبووە.