گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هاوپەیمانیی هیوا لەسەر هێرشکردنەسەر غالب محەمەد: پێشتر دەزگا ئەمنییەکان ئاگادار کرابوونەوە

2021.02.26 - 21:23
App store icon Play store icon Play store icon
هاوپەیمانیی هیوا لەسەر هێرشکردنەسەر غالب محەمەد: پێشتر دەزگا ئەمنییەکان ئاگادار کرابوونەوە

ناس کورد-

هاوپەیمانیی هیوا لە پەرلەمانی عێراق سەرکۆنەی هیرشکردنەسەر غالب محەمەد، ئەندامی هاوپەیمانێتییەکە دەکات و دەڵێت، پێشتر دامەزراوە ئەمنیەکان لەئاستی هەرێم و عیراق ئاگادارکرابوونەوە کە هەڕەشەی لێکراوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕاگەیەنراوێکدا هاوپەیمانی هیوا لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، "لەپێشهاتێکی چاوەڕوانکراودا، ئێوارەی ئەمڕۆ هاوڕێمان د.غالب محەمەد، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لەلایەن دەستێکی رەشەوە بە چەقۆ پەلاماردرا، ئەمەش لەکاتێکدا کە پێشتر دامەزراوە ئەمنیەکان لەئاستی هەرێم و عیراق ئاگادارکرابوونەوە کە بەهۆی ڕا و رەخنەکانی لەدەسەڵاتدارانی هەرێم، هەڕەشەی لێکراوە."

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "ئێمە ئەم کردەوە نامەردانەیە ئیدانە و شەرمەزار دەکەین و داواکارین دامەزراوە ئەمنییەکانی هەرێم."

 

ئەوەش هاتووە، "بەزووترین کات لێکۆڵینەوەی جدی لەرووداوەکە بکەن و ئەو دەستە رەشە و دەستەکانی تری پشتی بدۆزنەوە تا دواتر لەرێگەی دادگاوە بە سزای عادیلانەی خۆیان بگەن."

 

ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی لە شاری سلێمانی هێرشکرایەسەر، غالب محەمەد، پەرلەمانتاری فراکسیۆنی گۆڕان لە بەغدا و بریندارکرا و بە پەلە گەیەنرایە نەخۆشخانەی شار، یەکێک لە ئەندامانی خێزانەکەشی دەڵێت، تەندروستیی جێگیرە      

  

لە یەکەم هەڵوێستدا، قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تویتێکدا ڕایگەیاند، "ئیدانەی هێرشکردنە سەر پەلەمانتار غالب محەمەد دەکەم و سەرجەم دەزگا ئەمنییەکان ڕاسپێردراون لێکۆڵینەوەی ورد لە ڕووداوەکە بکەن و هێرشبەران ڕووبەڕووی یاسا بکەنەوە."      

  

ئاماژەی بەوەشکردووە،  لەپەیوەندییەکی تەلەفونیدا هەواڵی کاک غالبم پرسی و دڵنیام کردنەوە ئەم کارە ترسنۆکانە لە هیچ کەسێک قبوڵ ناکرێت."