گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەپەلە

لێدوانی غالب محەمەد لەبارەی هێرشکردنەسەری

2021.02.26 - 20:55
App store icon Play store icon Play store icon
لێدوانی غالب محەمەد لەبارەی هێرشکردنەسەری

ناس کورد-

لەدوای جێهێشتنی نەخۆشخانە و گەڕانەوەی بۆ ماڵەوە، غالب محەمەد قسەی بۆ میدیاکان کرد و ڕایگەیاند، ماوەیەکە هەڕەشەی لێدەکرێت، تاوەکو ئەوەی ئەمڕۆ هێرشکرایەسەری، جەختیشیکردەوە، ئەگەر سەری دانابێت بەردەوام دەبێت لەسەر هەڵوێستەکانی.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

غالب محەمەد، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لەدوای هێرشکردنەسەری و دواتر جێهێشتنی نەخۆشخانە، لە ماڵی خۆی لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، "ماوەیەکی زۆرە هەڕەشەم لێدەکرێت، تا ئێوارەی ئەمڕۆ لە بەردەم ماڵەکەی خۆم لەلایەن کەسێکەوە بە چەقۆ هێرشکرایەسەرم."

 

وتیشی، "بەهیچ دەستبەردارى هەڵوێستەکانم نابم ئەگەر سەرم لە پێناویدا دانابێت بەردەوام دەبم و هیچ کەس بیر لەوە نەکاتەوە من واز لە بەرەی خەڵک بهێنم."

 

چەختیشیکردەوە، "داواکارم لەلایەنە ئەمنییەکان بەپەلە ئەو کەسانە دەستگیر بکەن، چونکە دەبێتە هۆی ئەوەی پەلاماری خەڵکی دیکەش بدرێت، بۆیە داواکارم دادگا بە دادپەروەری لێکۆڵینەوە لەم کەیسە بکات."

 

غالب محەمەد، لە کۆتایی قسەکانیدا جەختیکردەوە، "بەخوا ئەگەر سەرم دانابێت واز لە هەڵوێستەکانم ناهێنم."

 

ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی لە شاری سلێمانی هێرشکرایەسەر، غالب محەمەد، پەرلەمانتاری فراکسیۆنی گۆڕان لە بەغدا و بریندارکرا و بە پەلە گەیەنرایە نەخۆشخانەی شار، یەکێک لە ئەندامانی خێزانەکەشی دەڵێت، تەندروستیی جێگیرە    

 

لە یەکەم هەڵوێستدا، قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تویتێکدا ڕایگەیاند، "ئیدانەی هێرشکردنە سەر پەلەمانتار غالب محەمەد دەکەم و سەرجەم دەزگا ئەمنییەکان ڕاسپێردراون لێکۆڵینەوەی ورد لە ڕووداوەکە بکەن و هێرشبەران ڕووبەڕووی یاسا بکەنەوە."    

  

ئاماژەی بەوەشکردووە،  لەپەیوەندییەکی تەلەفونیدا هەواڵی کاک غالبم پرسی و دڵنیام کردنەوە ئەم کارە ترسنۆکانە لە هیچ کەسێک قبوڵ ناکرێت."