گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

چەقۆ لە کوێی دراوە

نوێترین زانیاریی لەبارەی دۆخی تەندروستیی غالب محەمەد

2021.02.26 - 20:32
App store icon Play store icon Play store icon
نوێترین زانیاریی لەبارەی دۆخی تەندروستیی غالب محەمەد

ناس کورد-

دوای ئەوەی لە بەردەم ماڵەکەی خۆی لە شاری سلێمانی هێرشکرایەسەری، لەئێستادا تەندروستیی غالب محەمەد جێگیرە و لە نەخۆشخانەی شارەوە ڕەوانەی ماڵەوە کرایەوە، پەیامنێری ناس کورد دەڵێت، پشتی سەری بە چەقۆ بریندار کراوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

پەیامنێری ناس کورد لە نەخۆشخانەی شارەوە ڕایگەیاند، لە نەخۆشخانە پشکنین و تیشک بۆ غالب محەمەد گیراوە و تەندروستیی جێگیرە و ڕەوانەی ماڵەوە کرایەوە.

 

هاوکات د. هێرش سەید سەلیم، جێگری بەڕێوەبەری تەندروستیی سلیمانی ڕایگەیاند، باری تەندروستی دغالب جێگیرەو دوای پشكنین و چارەسەر لەلایەن پزیشك و كارمەندانمان لە نەخۆشخانەی ڕەوانەی ماڵەوە كرایەوە ...

 

بەوتەی پەیامنێری ناس کورد، لەلایەن یەک کەسەوە بە چەقۆ هێرشکراوەتەسەر ئەو پەرلەمانتارە و پشتی سەری بریندار کراوە، تاوەکو ئێستاش ئەو کەسە دەستگیرنەکراوە.

 

وتیشی، تیمێکی ئاسایش لە نەخۆشخانە ئیفادەیان لەو پەرلەمانتارە وەرگرتووە و لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە دەکەن و هێرشکەرەکە لە کامێرای چاودێرییەوە دەرکەوتووە.

 

پەیامنێری ناس کورد ڕاشیگەیاند، چەندین پەرلەمانتار و هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی چوونەتە نەخۆشخانەی شار بۆ لای غالب محەمەد.

 

لە یەکەم هەڵوێستدا، قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تویتێکدا ڕایگەیاند، "ئیدانەی هێرشکردنە سەر پەلەمانتار غالب محەمەد دەکەم و سەرجەم دەزگا ئەمنییەکان ڕاسپێردراون لێکۆڵینەوەی ورد لە ڕووداوەکە بکەن و هێرشبەران ڕووبەڕووی یاسا بکەنەوە."  

  

ئاماژەی بەوەشکردووە،  لەپەیوەندییەکی تەلەفونیدا هەواڵی کاک غالبم پرسی و دڵنیام کردنەوە ئەم کارە ترسنۆکانە لە هیچ کەسێک قبوڵ ناکرێت."