ناس کورد-
جێگری سەرۆکی حکومەت سەرکۆنەی هێرشکردنەسەر پەرلەمانتار، غالب محەمەد دەکات و ڕایگەیاند، دەزگا ئەمنییەکان ڕاسپێردراون بۆ لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە و ئەو کارە ترسنۆکانە لە هیچ کەسێک قبوڵ ناکرێت.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تویتێکدا ڕایگەیاند، "ئیدانەی هێرشکردنە سەر پەلەمانتار غالب محەمەد دەکەم و سەرجەم دەزگا ئەمنییەکان ڕاسپێردراون لێکۆڵینەوەی ورد لە ڕووداوەکە بکەن و هێرشبەران ڕووبەڕووی یاسا بکەنەوە."
ئاماژەی بەوەشکردووە، لەپەیوەندییەکی تەلەفونیدا هەواڵی کاک غالبم پرسی و دڵنیام کردنەوە ئەم کارە ترسنۆکانە لە هیچ کەسێک قبوڵ ناکرێت."
ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی لە شاری سلێمانی هێرشکرایەسەر، غالب محەمەد، پەرلەمانتاری فراکسیۆنی گۆڕان لە بەغدا و بریندارکرا و بە پەلە گەیەنرایە نەخۆشخانەی شار، یەکێک لە ئەندامانی خێزانەکەشی دەڵێت، تەندروستیی جێگیرە