گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەپەلە

ڕاگەیەنراوێک لە دژەتیرۆری هەرێمی کوردستانەوە

2021.02.26 - 20:03
App store icon Play store icon Play store icon
ڕاگەیەنراوێک لە دژەتیرۆری هەرێمی کوردستانەوە

ناس کورد-

ناس کورد- 

دژەتیرۆری هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەو هەواڵەی کە باس لەوە دەکات دەزگا ئەمنییەکانی حکومەتی عێراق تیرۆریستێکی داعشیان لە هەولێر دەستگیرکردووە، دوورە لە راستییەوە و دەشڵێت، "ئێمە تیرۆرستەکەمان لە هەولێر دەسگیرکردووە."

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕاگەیەنراوێکدا دژەتیرۆری هەرێمی کوردستان (هەینی 26ی شوباتی 2021) ڕایگەیاند، "لەم رۆژانەدا هەواڵێک لە راگەیاندنەکانەوە بڵاوکرایەوە کە گوایە دەزگا ئەمنییەکانى حکومەتى عێراق، تیرۆریستێکی داعشیان لە پارێزگاى هەولێر دەستگیر کردووە کە دوورە لە راستی."

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "لە رێکەوتى 9/ 12/ 2020، لە ئۆپەراسیۆنێکى بەڕێوەبەرایەتییەکەماندا لە ناو شارى هەولێر، ئەندامێکى رێکخراوى تیرۆریستیی داعش بەناوى (بەشار موستەفا حافز عەدوان ئەلعوەیسی) دەستگیر کرا، کە چەندین کردەوەی تیرۆریستی لە سنوورى شارى بەغدا ئەنجام دابوو. "

 

ئەوەشی خستووەتەڕوو، "لەبەر ئەوەى ئەم تیرۆریستە لە سنوورى پارێزگای بەغدا کردەوە تیرۆریستییەکانى کردبوو، هەروەها لەلایەن دەزگا ئەمنییەکانى شارى بەغداوە بە فەرمى داوامان لێ کرابوو کە رادەستیان بکەینەوە، بۆیە دوای ئەوەی لە 24/ 02/ 2021 فەرمانى دادوەرمان بەدەست گەیشت، تیرۆریستەکەمان رادەستى هێزەکانی بەغدا کردەوە."