گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاری زیاتر

بەمەبەستی هێنانی ڤاکسین فڕۆکەیەکى عێراق بەرەو چین کەوتەڕێ

2021.02.26 - 19:51
App store icon Play store icon Play store icon
بەمەبەستی هێنانی ڤاکسین فڕۆکەیەکى عێراق بەرەو چین کەوتەڕێ

ناس کورد- 

ئەمیندارێتى گشتیى ئەنجومەنى وەزیرانى عێراق ڕایگەیاند، فڕۆکەیەکى عێراقى بۆ هێنانى یەکەمین گوژمەى ڤاکسینى دژە کۆرۆنا بەرە و چین کەوتووەتەڕێ.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لەلێدوانێکیدا بۆ ئاژانسى هەواڵى عێراق کە "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە ، وتەبێژى ئەمیندارێتى گشتیى ئەنجومەنى وەزیرانى عێراق (26ى شوباتى 2021) ڕایگەیاندووە، ئەمڕۆ فڕۆکەیەکى هێزە ئاسمانییەکانى عێراق بەمەبەستى هێنانى یەکەمین گوژمەى ڤاکسینى دژە کۆرۆنا بەرەو چین کەوتووەتەڕێ.

 

پێشتریش  سەیف بەدر، وتەبێژى وەزارەتى تەندروستیى عێراق ڕایگەیاند، عێراق بۆ بەدەستخستنى چەندین کەرەستەى پێویستى پزیشکى لەگەڵ چێندا بەردەوامە و چەند کاروانێک لەو پێداویستیانە گەیشتوون و بۆ هێنانى ڤاکسینى دژە کۆرۆناش پشت بەچین دەبەستن.