ناس کورد-
ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی لە شاری سلێمانی هێرشکرایەسەر، غالب محەمەد، پەرلەمانتاری فراکسیۆنی گۆڕان لە بەغدا و بریندارکرا و بە پەلە گەیەنرایە نەخۆشخانەی شار، یەکێک لە ئەندامانی خێزانەکەشی دەڵێت، تەندروستیی جێگیرە
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
کەسێکی نزیک لە غالب محەمەد بە "ناس کورد"ی ڕاگەیاند، "ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی لەبەردەم ماڵی خۆیان لە شاری سلێمانی لەلایەن کەسێکەوە هێرشکرایەسەر غالب محەمەد و بریندارکرا."
وتیشی، ناوبراو لەئێستادا لە نەخۆشخانەی شارە و تەندروستیی جێگیرە، بەڵام شوێنەواری برینێکی زۆر بە جەستەیەوە هەیە.