گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاری زیاتر

سلێمانی؛ ڕووبەڕووبوونەوە لەنێوان پۆلیس و سێ کەس ڕوویدا (ڤیدیۆ)

2021.02.26 - 17:55
App store icon Play store icon Play store icon
سلێمانی؛ ڕووبەڕووبوونەوە لەنێوان پۆلیس و سێ کەس ڕوویدا (ڤیدیۆ)

ناس کورد-

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی ڕایگەیاند، لە چالاکییەکی هێزەکانیاندا چەند ڕاوچییەکیان بەدی کردووە و لەدوای ئەوەی سێ ڕاوچی ڕووبەڕووی پۆلیس بوونەتەوە، بەڵام دەستگیرکراون و ڕادەستی یاسا کراون.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕاگەیەنراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی (هەینی 26ی شوباتی 2021) ڕایگەیاند، " بەمەبەستی ڕێگریکردن لە ڕاوی باڵندەی کێوی مەفرەزەیەکی بنکەی پۆلیسی دارستانی بازیان دەستیان کرد کێوماڵکردنی سنوری چالاکیەکانیان، دوای ئەوەی چەند ڕاوچییەك بەدیکران کە سەرقاڵی ڕاوی باڵندەی کێوی بوون و هاوکات ڕوبەڕووی مەفرەزەی پۆلیسی دارستان بوونەوە، بەڵام لە ئەنجامدا توانرا سێ ڕاوچی دەستگیر بکرێن و ڕادەستی یاسا بکرێن ."

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "هەروەها لە پێناو زیادکردنی ژمارەی باڵندە کێوییەکان لە سروشت و ژینگەی سنورەکە بە ئاگاداری بنکەی پۆلیسی دارستانی بازیان هاووڵاتیانی گوندی (هەنجیرە )ی سەر بە ناحیەی بازیان هەستان بە ئازادکردنی ( ٣٥ ) کەو و گەڕاندنەوەیان بۆ سروشت و ژینگەی خۆیان ."