ناس کورد-
پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی ئاگر لە باڵەخانەی بەشەناوخۆیی شەهید شەوکەت لە هەولێر کەوتەوە و تیمەکانی بەرگریی شارستانیش و سەرقاڵی کوژاندنەوەی ئاگرەکەن، تاوەکو ئێستاش هۆکاری ئاگرکەوتنەکەوە نازانرێت.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ئەمڕۆ هەینی 26ی شوباتی 2021، ئاگر لە ژوورێکی باڵەخانەی بەشەناوخۆیی شەهید شەوکەت کەوتەوە و لەدوای ماوەیەکیش ئاگرەکە لەلایەن تیمەکانی بەرگریی شارستانیی هەولێر کۆنتڕۆڵکرا.
لەدوای کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکە، بەڕێوەبەری بەشە ناوخۆییەکە ڕایگەیاند، "سوپاس بۆ خوا ئاگرەکە کۆنتڕۆڵکراوە و هیچ زیانێکی گیانیشی لێنەکەوتووەتەوە."
وتیشی، "تەنها دوو خوێندکار لە ژوورەکەدا بوون، ڕزگارکراون و لەئێستادا دەرگا و پەنجەرەکانی سەرجەم ژوورەکان کراونەتەوە بۆ دەرچوونی دوکەڵی ئاگرەکە."