گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

عێراق؛ کۆمسیۆن ئاسانکاری بۆ گەنجان دەکات بۆ ئەوەی بتوانن خۆیان کاندید بکەن

2021.02.26 - 16:58
App store icon Play store icon Play store icon
عێراق؛ کۆمسیۆن ئاسانکاری بۆ گەنجان دەکات بۆ ئەوەی بتوانن خۆیان کاندید بکەن

 ناس کورد- 

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانیی عێراق ڕایگەیاند، ئاسانکاریی پێشکەش بە کاندیدە گەنجەکان دەکات و بڕیاریداوە بڕی بارمتەی خۆکاندیدکردن لە پێنج ملیۆن دینارەوە کەمبکاتەوە بۆ دوو ملیۆن دینار، بۆ ئەوەی گەنجان بتوانن بەشداری هەڵبژاردنەکان بکەن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق (هەینی 23ی شوباتی 2021) لەڕاگەیەندراوێکدا کە وێنەیەکی دەست " ناس کورد" کەوتووە، ئاماژەی بەوەکردووە، " بەمەبەستی ئاسانکاریی و هاوکارییکردنی گەنجان بڕی پارەی تایبەت بە بارمتەی خۆ تۆمارکردن بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردنەکانی داهاتوودا لە پێنج ملیۆن دینارەوە کەمکراوەتەوە بۆ دوو ملیۆن دینار".

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "هەروەها کرێی ئەو لایەنانەی کە لێکۆڵێنەوە دەکەن لە بەڵگەی تاوان کە پەیوەستە بە دڵنیایی لە شیاوی کاندیدان بۆ گەنجان کەمکردووەتەوە بۆ 167 هەزار دینار". 

 

کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق جەختی لەوەشکردووەتەوە، ئەو هەنگاوە بۆ ئەوەیە کە  گەنجان بتوانن لە داهاتوودا بەشداریی لە هەڵبژاردن بکەن بۆ چاکسازی و گەشەپێدان.