ناس کورد-
وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان داوا لە بەخێوکارانی قوتابیان دەکات له‌کاتی ده‌ركه‌وتنى نیشانه‌کانی په‌تاى كۆرۆنا منداڵەکانیان نەنێرنەوە بۆ قوتابخانە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده (هەینی 26ی شوباتی 2021) له په‌یجى فه‌رمیی خۆى له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبووك بڵاویكردووه‌ته‌وه، "به‌خێوكارى به‌ڕێز، هه‌ر كاتێك هه‌ستت به نیشانه‌كانى كۆرۆنا كرد، سه‌ردانى نه‌خۆشخانه‌ى تایبه‌تمه‌ند بكه و منداڵه‌كه‌ت بۆ قوتابخانه مه‌نێره‌وه".
لێژنه‌ى باڵاى ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى كۆرۆنا له هه‌رێمى كوردستان بڕیارى دا له ڕۆژى 7ی شوباتی 2021، ده‌رگاى قوتابخانه‌كان بكرێنه‌وه، لەدوای ئەوەش ئەگەرچی ئامارەکانی کۆرۆنا ڕوویان لە بەرزبوونەوە کرد،خوێندن له‌نێو پۆلدا به‌رده‌وامه.