گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

 ڕوانگەیەكی ئەوروپی لەجنێف بەیاننامەیەكی لەسەر سزادراوانی بادینان بڵاوكردەوە

2021.02.26 - 15:55
App store icon Play store icon Play store icon
 ڕوانگەیەكی ئەوروپی لەجنێف بەیاننامەیەكی لەسەر سزادراوانی بادینان بڵاوكردەوە

ناس کورد-

ڕوانگەی ئەوروپی-دەریای ناوەڕاست بۆ مافەکانی مرۆڤ، سەرکۆنەی دادگاییەکی شاری هەولێری کرد، کە سزای زیندانیکردنی بەسەر پێنج ڕۆژنامەنووس و چالاکوانی مەدەنیدا سەپاند، بەتۆمەتی پەیوەست بە چالاکییە ڕۆژنامەنووسییەکەیان و بەکارهێنانی مافی ئازادیی بیروڕا و ڕادەربڕین.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ڕوانگەکە لە ڕاگەیەندراوێکدا (23ی شوباتی 2021) کە وێنەیەکی دەست "ناس کورد" کەوتووە ڕایگەیاند "دادگای دووەمی تاوان لە هەولێر، سزای بەسەر ڕۆژنامەنووسان و چالاکوانان (شیروان سلێمان، شڤان عومەر، هاریوان محەمەد، ئەیاز ڕەشید و کەدار عەبدول مەجید) بە شەش ساڵ زیندانی سەپاندووە".

 

ئاماژە بەوە شکراوە ، حکومەکان  لەسەر بنەمای بڕگەی 1 لە یاسای ژمارە (21) ساڵی 2003 کە پەرلەمانی هەرێمی کوردستان پەسەندی کردووە سەپێندراوە،  لە ئێستادا دۆسیەکە ڕەوانەی دادگای تێهەڵچونەوە کراو، ئەگەر حکومەکەیان پەسەند بکرێت ئەوا سزاکانیان جێگير دەبێت". 

 

پێشتریش سێ رێکخراوى نێودەوڵەتى بوارى گەشەپێدانى میدیا، نیگەرانی قوڵی خۆیان دەردەبڕن سەبارەت هەڵکشانى هەڕەشەی سەر ئازادی رۆژنامەگەری لەهەرێمی كوردستان، دواى سزادانى پێنج رۆژنامەنوس و چالاکوان بەشەش ساڵ زیندانى.  

  

هەر سێ رێکخراوى (Free Press Unlimited  – IMS – MiCT) لەبەیاننامەیەکدا کە وێنەیەکى دەست "ناس کورد" کەوتووە ئاماژەیان بەوەکردووە، بڕیاری دادگا لە 16ی شوباتی 2021 بەزیندانیكردنی ژمارەیەك رۆژنامەنوس و چالاكوانی مەدەنی بۆ ماوەی شەش ساڵ بەتۆمەتی زیانگەیاندن بەئاسایشی نەتەوەیی، نیگەرانییەكی گەورەی لێكەوتەوە سەبارەت بەو پانتاییه‌ فەراهەمكراوه‌ی بۆ گفتوگۆی گشتی لە هەرێمی كوردستانی عیراقدا هه‌یه‌.  

 

پێشتر زۆرێک لە کونسوڵخانەى وڵاتان لە هەرێم نیگەرانى خۆیان لەسەر رەوشى ئازادى رادەبڕین نیشاندا، دواى بڕیارەکەى دادگا، ئەوەش بەرپرسانى باڵاى هەرێمى هێنایە سەرخەت.  

  

ئەوەى کاردانەوەکانى بەفراوانتر کردووە، لێدوانێکى مەسرور بارزانى سەرۆکى حکومەتى هەرێمە کە هەفتەیەک پێش بڕیارەکەى دادگا، ئەو کەسانەى بە "سیخوڕ" ناوبرد، دواتریش لەدادگا بەهەمان تۆمەت سزادران.  

  

مەسرور بارزانى چوار رۆژ دواى دەرکردنى بڕیارەکە لەلایەن دادگاوە لە پەیامێکدا داواى رێزگرتن لە سیستەمى دادوەرى کرد، ئەوەش دواى رۆژێک لە پەیامەکەى نێچیرڤان بارزانى سەرۆکى هەرێم کە جەختیکردەوە ئەوە دوا بڕیار نییە و هیچ لایەن و کەسێک مافی دەستوەردانیان لە کاروباری دادگادا نییە.