گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

پەرلەمانتارێکى پارتى زانیارى نوێ لەبارەى گفتوگۆکانى هەرێم و بەغدا ئاشکرا دەکات

2021.02.26 - 15:27
App store icon Play store icon Play store icon
پەرلەمانتارێکى پارتى زانیارى نوێ لەبارەى گفتوگۆکانى هەرێم و بەغدا ئاشکرا دەکات

ناس کورد- 

ئەندامێکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق لە فراکسیۆنى پارتی ڕایگەیاند، لایەنە سیاسییە شیعییەکان، نایانەوێت بودجەی گشتی عێراق بەبێ ڕێککەوتن لەگەڵ کورد لە پەرلەمان تێپەڕێنن. 

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئیخڵاس  دلێمی، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق لە فراکسیۆنى پارتی دیموکراتی کوردستان (26ی شوباتی 2021) لە لێدوانێکیدا بۆ میدیا عێراقییەکان کە" ناس کورد" بەدواداچوونی بۆ کردووە ڕایگەیاند "لایەنە سیاسییە شیعییەکان، هاوپەیمانێتی فەتح، سائرون و ڕەوتی حیکمە، نایانەوێت بودجەی 2021 بەبێ سازان و ڕێککەوتن لەگەڵ کوردا لە پەرلەمان تێپەڕێنن". 

 

پەرلەمانتارەکەی پارتی ئەوەشی وتووە "شاندی دانوستکاریی هەرێمی کوردستان لە بەغدا دەمێنێتەوە تا ئەو کاتەی لەگەڵ لایەنە شیعییەکان دەگاتە میکانزمێک بۆ یەکلایی کردنەوەی پشکی هەرێم و تێپەڕاندنی پڕۆژە یاسای بودجە". 

 

بەوتەی دلێمى، پێدەچێت ڕۆژی سێشەممە یان پێنجشەممەی داهاتوو دەنگ لەسەر پرۆژە یاسای بودجەی گشتی عێراق بدرێت، ئەوەش دوای سازان و ڕێککەوتنی لایەنەکان.