گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

بۆ ئەوانەى ڕێجیم دەکەن..هەموو ڕۆژێک خۆکێشان خویەکى تەندروستە؟

2021.02.26 - 14:09
App store icon Play store icon Play store icon
بۆ ئەوانەى ڕێجیم دەکەن..هەموو ڕۆژێک خۆکێشان خویەکى تەندروستە؟

ناس کورد-

زۆر کەس دواى ئەوەى دەستدەکەن بە پرۆسەى ڕێجیم و کێش دابەزاندن، بە نزیکەیى هەموو ڕۆژێک یاخود زوو زوو خۆیان دەکێشن بۆ زانینى ئەنجامى کارەکەیان، بەڵام ئایا ئەوە خویەکى تەندروستە؟، بۆ ئەوەش زانایان وەڵام دەدەنەوە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

زانکۆى "هارڤار بۆ تەندروستى گشتى" لە ڕاپۆرتێکدا بڵاویکردوەتەوە، بیرۆکەى زانینى کێشت هەموو ڕۆژێک شتێکى لۆژیکییە، چونکە دەرفەتت دەداتێ کە بزانیت دەستکەوت و ئەنجامى کارەکەت چۆنە و پارێزگارى لێبکەیت.

 

بەپێى هەمان ڕاپۆرت، لاى هەندێک کەس ئەو پرۆسەیە زۆر سەرکەوتووە، چونکە زانینى دەستکەوتەکانیان هانیان دەدات بەردەوامبن لەسەر سیستمى ڕێجیمەکەى و وەرزشکردنەکەى.

 

لەلایەکى ترەوە هارڤارد ئەوەى نەشاردوەتەوە کە ئەو کارە بۆ هەموو کەس گونجاو نییە و شارەزایانى تەندروستى ئامۆژگارى هەموو کەس ناکەن بۆ ئەنجامدانى، چونکە هەندێک شارەزاى بوارى ڕێجیم پێیان وایە تەرکیزکردن لەسەر کێش هەموو ڕۆژێک کاریگەرى لەسەر سیستمى ڕێجیم و چالاکى جەستەییش دەبێت.

 

ئەوەش هاتووە، بۆ نمونە کاتێک خۆت دەکێشیت دەبینیت کە کێشت 100 گرام زیادى کردوە، بەڵام لە ڕاستیدا مەرج نییە ڕاست بێت و ئەگەرى هەیە ئەو ئاوە بێت کە لە جەستەتدا کۆبووەتەوە یاخود هەندێک چەورى بێت کە بە خێرایى دەسوتێن.

 

ڕاپۆرتەکە دەشڵێت، بۆیە گرنگیدانێکى زۆر بە کێش لەوانەیە سەرت لێتێکبدات و لە کۆتاییشدا ببێتە هۆى بێهواییت.