گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

بۆ ’لێکنزیکبوونەوە’ى لایەنەکان پارتى سەردانى  حزبەکان دەکات

2021.02.26 - 13:56
App store icon Play store icon Play store icon
بۆ ’لێکنزیکبوونەوە’ى لایەنەکان پارتى سەردانى  حزبەکان دەکات

ناس کورد-

سەرکردایەتییەکى پارتى دیموکراتى کوردستان ئەنجامدانى گەڕى دووەمى سەردانەکانى پارتەکەى بۆ لاى پارتە سیاسییەکانى کوردستان ئاشکرا دەکات.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەحمەد کانى، ئەندامى ئەنجومەنى سەرکردایەتى پارتى (26ى شوباتى 2021) لە لێدوانێکى تەلەفزیۆنیدا کە "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە ئاماژەى بەوە کرد، پارتى گەڕێکى ترى سەردانەکانى بۆ لاى پارتە سیاسیەکان دەستپێدەکاتەوە و ئامانج ئەوەیە کە یەکڕیزى لەنێوان لایەنە سیاسیەکان پێکبهێنێت.

 

بەوتەى سەرکردایەتییەکەى پارتى، لە کانوونی دووەمی ئەمساڵدا پارتی دیموکراتی کوردستان شاندێکی پێکهێنا و سەردانی هەموو لایەنەکانی کرد، زۆر جیددی بوو لەوەی جارێکی دیکە کارنامە و بەرنامەیەک هەبێت بۆئەوەی حیزبەکان لێکنزیکببنەوە و تێگەیشتنیان بۆ ئەو دۆخە هەستیارە هەبێت کە ئێستا تێیداین. دڵنیام دانوستاندنەکان هەنگاوی دیکەیان بەدوادا دێت.

 

ڕونیشیکردەوە،  سەرکەوتنی کوردستان لەوەدایە یەکڕیزی و تەبایی لە ناوخۆدا هەبێت و وتى "هەر کاتێک کورد یەکدەست و یەکڕیز بووبێت، سەرکەوتن باشتر و دەستکەوتەکانیش زیاتر بوون. لە هەرێمی کوردستانیش ئەگەر هەموومان یەکدەست بین و پارێزگاری لە دەستکەوتەکان بکەین، بەرهەمی باشترمان دەبێت".