گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دادگاى سلێمانى: بە بارمتەى یاسایی سەرجەم گیراوانى دۆسیەى پەرلەمانتار شادى نەوزاد ئازاد کران

2019.05.30 - 13:14
App store icon Play store icon Play store icon
دادگاى سلێمانى: بە بارمتەى یاسایی سەرجەم گیراوانى دۆسیەى پەرلەمانتار شادى نەوزاد ئازاد کران

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- دادگاى سلێمانى ڕایگەیاند، سەرجەم تۆمەتبارانی دۆسیەی پەرلەمانتار شادی نەوزاد بە بارمتەی یاسایی ئازاد کران. . لە ڕاگەیەندراوێکدا کە وێنەیەکى دەستى ناس کورد کەوتووە، دادگاى سلێمانى ڕایدەگەیەنێت: "دوای ئەوەی دادگای لێکۆڵینەوەی ئاسایشی سلێمانی لێکۆڵینەوەی تەواو و پێویستی کرد لە دۆسیەى پەرلەمانتار شادى نەوزاد، بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوە گەیشتە ئەو بڕوایەی کە بە بارمتە ئازادکردنی تۆمەتباران زیانی بۆ ڕەوتی لێکۆڵینەوە نابێت". . دادگاى سلێمانى ئاماژەى بەوەشکردووە، ئەمڕۆ پێنج شەممە 30/5/2019 دادگاى لێکۆڵینەوەى ئاسایشى سلێمانى بڕیاریدا بە ئازادکردنی سەرجەم تۆمەتباران لە هەموو کەیسەکانیاندا بە بارمتەی دارایی تا ڕۆژی دادگایی کردنیان. .