گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

گروپێك بەرپرسیارێتی گرتبوویە ئەستۆ

ئەی پی: هێرشێكی فڕۆكەی بێ فڕۆكەوان بۆ سەر سعودیە سەرچاوەكەی عێراق بووە

2021.02.26 - 00:01
App store icon Play store icon Play store icon
ئەی پی: هێرشێكی فڕۆكەی بێ فڕۆكەوان بۆ سەر سعودیە سەرچاوەكەی عێراق بووە

ئاژانسی ئەسۆشیەتید پرێسی ئەمەریكی ئاشكرایكرد هێرشێكی فرۆكەی بێ فڕۆكەوانی بە بۆمب چێنراو كە مانگی ڕابردوو كۆشكێكی لە ریازی پایتەختی سعودیە كردە ئامانج سەرچاوەكەی عێراق بووە. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەم ئاشكراكردنەی ئاژانسەكە بەدوای ئەوەدا دێت كە گروپێكی چەكدار بەناوی " ألوية الوعد الحق " بەرپرسیارێتی ئەو هێرشەی گرتە ئەستۆ، ئەم گروپەش هاوشێوەی گروپە شاراوەكانی شوێنكەوتەی ئێرانن كە لەپاش كوژرانی قاسم سولەیمانی و ئەبو مەهدی موهەندیس سەریانهەڵداوە.

 

لەپاش هێرشەكانی سەر شاری هەولێر، بنكەیەكی سەربازی لە بەلەدی سەلاحەدین و ناوچەی سەوزی بەغدا لەم مانگەدا (شوبات) كەوتنە بەر هێرشی موشەكی گروپە چەكدارەكان و ئەمرۆ (25 شوباتی 2021) سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان مەسرور بارزانی ڕایگەیاند لایەنی هێرشبەریان دیاری كردووە.