گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

نرخی نوێی دۆلار

پێشبینی شارەزایەکی ئابوری بۆ نرخی نوێی دۆلار

2021.02.25 - 23:19
App store icon Play store icon Play store icon
پێشبینی شارەزایەکی ئابوری بۆ نرخی نوێی دۆلار

ناس کورد- 

شارەزایەکى دیارى ئابوریى عێراقى پێشبینى بۆ نرخى نوێى دۆلار بەرامبەر دینار دەکات و جەختلەوەشدەکاتەوە، دواى تێپەڕاندنى بودجە نرخى ئێستا دەگۆڕێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

د. نەبیل مەرسومی، شارەزا و مامۆستای کولێژی ئابووری لە زانکۆی بەسرە (پێنجشەممە 25ى شوباتى 2021) لە ئەکاونتى خۆى لەتۆڕى کۆمەڵایەتى فەیسبوک بڵاویکردوەتەوە، فرۆشى دۆلار لە بانکى ناوەندى زیادى کردووە و لە ڕۆژێکدا گەیشتووەتە 156 ملیۆن دۆلار.

 

ڕونیشیکردوەتەوە، زیادبوونی فرۆشی دۆلار جێگیرى نرخى نوێى دۆلار دەسەلمێنێت، هەروەها پێشبینى زیادبونى زیاترى كردووە لەپاش پەسەندکردنى پرۆژە یاساى بودجەى 2021.

 

ئەو شارەزا ئابورییە هێماى بۆ ئەوەشکردوە، دواى پەسەندکردنى پرۆژە یاساى بودجە نرخى یەک دۆلار دەگاتە 1500 دینار دینارى عێراقى "واتە 100 دۆلار دەگاتە 150 هەزار دینار".