گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاری زیاتر

’’بڕوانامەی دەرچووانی زانکۆی سلێمانی لە بەڕیتانیا بە فەرمیی دەناسێنرێت’’

2021.02.25 - 23:11
App store icon Play store icon Play store icon
’’بڕوانامەی دەرچووانی زانکۆی سلێمانی لە بەڕیتانیا بە فەرمیی دەناسێنرێت’’

ناس کورد-

سەرۆکی زانکۆی سلێمانی ڕایگەیاند، بۆیەکەم جار لەسەر ئاستی هەرێم، بڕوانامەی دەرچووانی زانکۆی سلێمانی لەلایەن ھەموو دامودەزگاكانی ووڵاتی بەریتانیا وەك بروانامەیەكی رەسمی دەناسرێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

د. ڕەزا حەسەن سەرۆکی زانکۆی سلێمانی (پێنجشەممە 25ی شوباتی 2021) لە فەیسبوکی فەرمیی خۆی ڕایگەیاند، " بۆیەكەم جار  لەسەر ئاستی كوردستان، زانكۆی سلێمانی وەك یەكەم زانكۆی كوردستان لەلایەن  UK-NARIC  بروانامەی دەرچووانی لەلایەن ھەموو دامودەزگاكانی ووڵاتی بەریتانیا وەك بروانامەیەكی رەسمی دەناسرێت ."

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "لێرەوە پێم خۆشە بە ناوی سەرۆكایەتی زانكۆی سلێمانیەوە  زۆر سوپاسی بەڕێز كاك كاروان جمال تایەر، لێپرسراوی نوسینگەی حكومەتی ھەرێمی كوردستان بكەم لە وولاتی بەریتانیا كە ھەوڵی زۆری دا بۆ بە ئەنجام گەیاندنی ئەم دەستكەوتە زانستیە بۆ زانكۆی سلێمانی."