گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەپەلە

ڕوونکردنەوەیەک لە وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە

2021.02.25 - 22:25
App store icon Play store icon Play store icon
ڕوونکردنەوەیەک لە وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە

ناس کورد-

وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕوونکردنەوەیەکی لەنارەی هەواڵێک بڵاوکردەوە کە گوایە کەسێک بە چاو بەستراوی لە سنوری ئیبراهیم خەلیل نێردراوەتەوە تورکیا و ڕایگەیاند، ئەوە هەواڵێکی چەواشەکارانەی میدیای پەکەکەیە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕاگەیەنراوێکدا وەزارەتی ناوخۆی هەرێم (پێنجشەممە 25ی شوباتی 2021) ڕایگەیاند، "لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا ڕاگەیاندنەکانی پەکەکە هەواڵێکیان بڵاوکردەوە کە گوایە کەسێک بەناوی ( عومەر بارتان ) خەڵکی  ناوچەی تاتوانی تورکیا، بە چاوی بەستراوەوە لە سنووری ئیبراهیم خەلیل نێردراوەتەوە تورکیا."

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، " ئێمە سەرلەبەری ئەم هەواڵە ڕەت دەکەینەوە و بە هەوڵێکی دیکەی ڕاگەیاندنی چەواشەکاری پەکەکەی دەزانین بۆ ناوزڕاندن و بەدناوکردنی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، بۆیە ئەم هەواڵە هیچ بنەمایەکی نییە. "