ناس کورد-
وتەبێژی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم نوێترین زانیارییەکانی لەبارەی ئەنجامی گفتوگۆکانی هەرێم و بەغدا ئاشکراکرد و ڕایگەیاند، تاوەکو ئێستا هەڵوێستی لایەنە شیعییەکان لەسەر پێشنیازی دووەمی پرۆژەیاسای بودجە ڕوون نییە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
سەمیر هەورامی، وتەبێژی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا كە "ناس كورد" بەدواداچوونی بۆ كردووە (پێنجشەممە 25ی شوباتی 2021) ڕایگەیاند، " گفتوگۆكانی نێوان هەرێم و بەغدا لە سەر ئامار و زانیاری و خەرجی و داهاتەكانی هەرێمی كوردستان بە تەواوی كۆتای هاتووە."
وتیشی، " هەڵوێستی لایەنە سیاسییەكانی عیراق بە تایبەت لایەنە شیعییەكان دیار نییە لە بارەی دووەم پێشنیازی پرۆژە یاسای بودجە و تائێستا هیچ وەڵامێکیان نەداوەتەوە لەوبارەیەوە، ئەگەرنا کارەکانی لیژنەی دارایی لەسەر پڕۆژەکە تەواو بووە و تەنها بڕگەی تایبەت بە پشکی هەرێم ماوە."
سەمیر هەورامی ڕاشیگەیاند، توانیویانە تەواوی زانیارییەكانی هەرێم بخەنەڕوو هەروەها نییەت پاكی تەواویان نیشانداوە بۆ ڕێككەوتن لەگەڵ بەغدا و چاوەڕوانن بەمنزیکانە گفتوگۆکان بە ڕێککەوتن کۆتایی بێت.
فوئاد حوسێن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق (پێنجشەممە 25ی شوباتی 2021) بە میدیای فەرمی حزبەکەی ڕاگەیاند، " به‌م نزیكانه شاندی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی به‌غدا ده‌كات و له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدڕاڵی عێراق له‌سه‌ر پڕۆژه یاسای بودجه‌ی 2021ی عێراق ده‌گه‌نه ڕێككه‌وتن."
سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غداش فوئاد حوسێن ئەوەی خستووەتەڕوو، په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا باشه، به‌ڵام كێشه هه‌یه و دانوستانیش له نێوان حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی عێراق هه‌یه."
ئاماژەی بەوەشکردووە، "پێویسته له‌ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك بۆ 10 ڕۆژی دیكه پڕۆژه یاسای بودجه بۆ پەسەندکردن بنێردرێت بۆ پەرلەمانی عێراق."