گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لەسەر بودجە چییان وت؟

حەلبوسی و شاندێکی پارتی لەبارەی بودجە و هەڵبژاردن کۆبوونەوە

2021.02.25 - 21:57
App store icon Play store icon Play store icon
حەلبوسی و شاندێکی پارتی لەبارەی بودجە و هەڵبژاردن کۆبوونەوە

ناس کورد-

سەرۆکی پەرلەمانی عێراق و شاندێکی پارتی دیموکراتی کوردستان کۆبوونەوە و تاوتوێی پرسی بودجەی 2021ی عێراق و هەڵبژاردەنی پێشوەختەیان کرد.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەمڕۆ پێننجشەممە 25ی شوباتی 2021، محەمەد حەلبوسی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق پێشوازی لە شاندێکی پارتی دیموکراتی کوردستان بە سەرۆکایەتی هۆشیار زێباری کرد.

 

بەگوێرەی ڕاگەیەنراوێکی نوسینگەی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، لەدیدارەکەدا گفتوگۆ کرا سەبارەت بە پرسی بودجەی گشتی فیدراڵی بۆ ساڵی دارایی 2021، و گرنگی بەردەوامی وتوێژەکان لەپێناو پەلەکردن لە یەکلایی کردنەوەی بەوجۆرەی دادپەروەری کۆمەڵایەتی بەدیدێنێت بەپێی دەستور."

 

ئاماژە بەوەشکراوە، هەر لە دیدارەکەدا تاوتوێی پرسی تەواوکردنی ئامادەکاریی و پێداویستیەکانی هەڵبژاردنی پێشوەختەی داهاتوو کرا.

 

ئەوەش لەکاتێکدایە، لەئێستادا پڕۆژەیاسای بودجەی 2021ی عێراق لە پەرلەمانی عێراقە، بەڵام بەهۆی نەگەیشتن بە هیچ ئەنجامێک لەسەر پشکی هەریم تاوەکو ئێستا پڕۆژەکە نەخراوەتە بەرنامەی کاری پەرلەمانەوە بۆ دەنگدان.