گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’بەبۆنەی چوونە ئاسمانی حەوتەم لێکۆڵینەوە لە قورئانخوێنێک دەکرێت’’

2021.02.25 - 20:45
App store icon Play store icon Play store icon
’’بەبۆنەی چوونە ئاسمانی حەوتەم لێکۆڵینەوە لە قورئانخوێنێک دەکرێت’’

ناس کورد-

 

سەندیکاى لەبەرکردن و خوێندنى قورئان لە میسر لێکۆڵینەوە و لێپرسینەوە لە قورئان خوێنێکى دیارى ئەو وڵاتە دەکات، دواى ئەوەى ئاماژەى بەوەدا کە لە خەونیدا بەرزکراوەتەوە بۆ ئاسمانى حەوتەم.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

سەندیکاى لەبەرکردن و خوێندنى قورئان لە میسر (پێنجشەممە 25ى شوباتى 2021) لەبەیاننامەیەکدا کە وێنەیەکى دەست "ناس کورد" کەوتووە رایگەیاندووە، مەحمود شەحات  ئەنوەر ڕادەستى لیژنەى بەکاهانى سەربە سەندیکاکە کراوە، بۆ ئەنجامدانى لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا.

 

ئاماژە بەوەشکراوە، ئەوەش دواى ئەوە هاتووە کە ناوبراو باسى لەوەکردووە لە خەونیدا بەرزکراوەتەوە بۆئاسمانى حەوتەم، لێکۆڵینەوە لە ناوبراو بە ئامادەبونى مامۆستایانى عەقیدەى زانکۆى ئەزهەر دەبێت.

پێشتر ئەو قورئان خوێنە هەراى نایەوە ئەوەش دواى ئەوەى وتبوى سەیرترین خەون کە بینیبێتى ئەوەیە "ماوەیەک بڕیارمدا کە یەک مانگى تەواو تەنها لە پێناو خودادا بەسەربەرم و بۆ هیچ کارێک لە ماڵ نەچمە دەرەوە، بەردەوام قورئانى پیرۆزم دەخوێندەوە و نوێژم دەکرد و هەموو دوو ڕۆژ جارێک قورئانم بە تەواوەتى دەخوێندەوە، گەیشتمە قۆناغێکى ڕۆحانى، شەوێک پێش خەوتن لەسەر جێگەکەم دانیشتم  و سورەتەکانى یونس، هود و یوسفم بە تەواوەتى خوێندەوە، دواتر لە خەودا کەسێکم بینى کە لە پێغەمبەرى خودا دەچوو و داواى لێکردم کە لەگەڵیدا سەرکەوم بۆ ئاسمان".

 

لە درێژى گێڕانەوەکەیدا وتبووى، "لەگەڵیدا سەرکەوتم بۆ ئاسمانى حەوتەم، ئەستێرەکانم لەژێر پێمدا بینى و لە پێغەمبەرى خودام پرسى بۆ کوێ دەچین؟، فەرموى ئایا ئەستێرەکانت بینى، ئێستا کاتى ئەوەیە سەرکەوین بۆلاى خودا و دەستى گرتم و لە خەوەکەم خەبەرم بوەوە، لە گەورەیى و ترسى ئەو خەونە دەستنوێژم گرت و دوو ڕکات نوێژم کرد و "استغفرالله" م کرد و خەوتمەوە".