گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دوو کۆمپانیاى دروستکەرى ڤاکسین داوای ’’رێککەوتنى پێشوەختە’’ لە هەرێم دەکەن

2021.02.25 - 17:56
App store icon Play store icon Play store icon
دوو کۆمپانیاى دروستکەرى ڤاکسین داوای ’’رێککەوتنى پێشوەختە’’ لە هەرێم دەکەن

ناس کورد-

 

وەزیرى تەندروستى حکومەتى هەرێم ئاشکرایکرد، دوو کۆمپانیاى جیهانى بوارى دروستکردنى ڤاکسین "رێککەوتنى پێشوەختە" یان ئاڕاستەى هەرێم کردووە بۆ واژۆکردنى گرێبەست لەنێوانیاندا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

سامان بەرزنجى وەزیرى تەندروستى ئەمڕۆ پێنج شەممە لە کۆنفرانسێکى رۆژنامەنوسیدا کە "ناس کورد" بینیویەتى رایگەیاند، هەوڵەکانیان بۆ کڕین و هاوردەکردنى ڤاکسینى دژە کۆرۆنا بەردەوامە و لەچەند رێگەیەکەوە لە هەوڵدان.

 

وتیشى "یەکێک لە هەوڵەکان رێککەوتنى راستەوخۆیە لەگەڵ کۆمپانیاکان، بۆ ئەوەش لەگەڵ کۆمپانیاکانى ڤایزەر و ئەسترازینیکا قسەمانکردووە، ئەوانیش  دوو گرێبەستى رێککەوتنى پێشوەختەیان بۆ ناردوین تا تاوتوێی بکەین".

 

بەرزنجى باسى لەوەشکرد، گرێبەستەکە کە سەرەتایەکە بۆ گەیشتن بە رێککەوتنى کۆتایی بۆ ئەنجومەنى وەزیران بەرزکراوەتەوە بۆ بڕیاردان لەسەریان.

 

وەزیرى تەندروستى باسى لەوەشکرد، لەگەڵ ئەوەشدا لەگەڵ بەرنامەى نیشتیمانى عیراق لەسەر هێڵن و دەستیانکردووە بە پڕۆسەى راهێنان بۆ راهێنراوانى سەنتەرەکانى ڤاکسین، سەرجەم پێداویستییەکان ئامادەکراوە چاوەڕوانى گەیشتنى ڤاکسینەکەن بۆ عیراق تا بەشى هەرێمیش بنێردرێت.

 

ئەوەشى خستەڕوو، جگە لەوە بڕێک ڤاکسین لەلایەن چینەوە رەوانەى هەرێمى کوردستان دەکرێت.