گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاری زیاتر

دارایى پەرلەمان گۆڕانکارییەکانى ناو بودجە ئاشکرا دەکات

2021.02.25 - 16:46
App store icon Play store icon Play store icon
دارایى پەرلەمان گۆڕانکارییەکانى ناو بودجە ئاشکرا دەکات

ناس کورد- 

ئەندامێکى لیژنەى دارایى پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، بودجەى ئەمساڵ لە 164 تریلیۆن دینارەوە بۆ 127 ترلیۆن دینار کەمکراوەتەوە و کورتهێنانەکەش گەیەنراوەتە 25 ترلیۆن دینار.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئیخڵاس دلێمى، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق (25ى شوباتى 2021) لەلێدوانێکیدا بۆ ئاژانسى فەرمى عێراق کە "ناس کورد " بەدواداچوونى بۆ کردووە ڕایگەیاند، بودجەى ئەمساڵ لە 164 ترلیۆن دینارەوە بۆ 127 ترلیۆن دینار کەمکراوەتەوە، ئەوەش جگە لەکەمکردنەوەى کورتهێنان لە 71 ترلیۆن دینارەوە بۆ 25 ترلیۆن دینار.

 

ئاماژەى بۆ ئەوەشکردووە، نرخى دۆلاریش بە 145 دینار بۆ هەر 100 دۆلارێک لەبودجەکەدا جێگیر کراوە و نرخى یەک بەرمیل نەوتیش لە 42 دۆلارەوە کە حکومەت دایناوە بە 45 دۆلار دیاریکراوە و ئەو جیاوازیەش لەنرخەکە جێهێڵراوە بۆ کەمکردنەوەى کورتهێنانى بودجەیە.

 

دلێمى باسى لەوەشکردووە، حکومەت ترلیۆنێک دینارى دیاریکردووە بۆ هەموو وانەبێژ و ئەوانەى گرێبەستن لەهەموو وەزارەتەکاندا بەبێ دیاریکردنى پلە ئیدارییەکانیان، چونکە ئەوەیان کارى دەزگاى جێبەجێکارە.

 

ئەو ئەندامەى لیژنەى دارایى دەشڵێت، بڕگەیەکى یاسایى دیاریکراوە بۆ پیشە تەندروستییەکان بۆ ئەوانەى کە نوێ دەکرێنەوە یاخود لادەبرێن، هەروەها لەگەڵ دامەزراندنى سێ یەکەمینەکان بەپێى یاسا و دەشبێت حکومەت پێوەى پابەندبێت.

 

دلێمى ئەوەشى ڕوونکردووەتەوە، بودجەى ئەمساڵ بایەخى بە پاڵپشتیکردنى کەرتى تایبەت و زۆرترکردنى سەرچاوەى داهات داوە بێ ئەوەى کاریگەرى هەبێت بۆ سەر ژیانى هاوڵاتیان و خاوەن داهاتە کەمەکان.