گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

حکومەتى هەرێم ’’قەرەبووى’’ گۆڕانکاریی نرخى دۆلار بۆ وەزارەتێک دەکاتەوە

2021.02.25 - 16:00
App store icon Play store icon Play store icon
حکومەتى هەرێم ’’قەرەبووى’’ گۆڕانکاریی نرخى دۆلار بۆ وەزارەتێک دەکاتەوە

ناس کورد-

 

وەزارەتی کارەبا ئاشکرایدەکات، حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕەزامەندی نیشاندا بە خەرجکردنى بڕى گۆڕانکارى لە نرخى دینار بەرامبەر دۆلار بۆ پرۆژەکانی کارەباو بەوەش 20 پرۆژە دەست بەکارەکانی دەکاتەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

وەزارەتی کارەبا لە ڕاگەیەندراوێکدا کە وێنەیەکی دەست "ناس کورد" کەوتووە (25ی شوباتی 2021) ئاشکرایدەکات، حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕەزامەندی نیشانداوە بە خەرجکردنى بڕى گۆڕانکارى لە نرخى دینار بەرامبەر دۆلار، بۆ پرۆژەکانى کارەبا دووبارە دەستپێکردەنەوەیان، کە ژمارەی پرۆژەکان 20 پرۆژەیەو بەهاکەى زیاتر لە 8 ملیار دینارە.

 

ئەوەش باسکراوە،  دوای ئەوەی ئەنجومەنی وەزیران ڕەزامەندی نیشاندا بە خەرجکردنى رێژەى جیاوازى ئەو گوژمەیەیەى لە ئەنجامی گۆڕانکارى نرخى دراوەکان دروست ببوو پرۆژەکان دەستپێدەکاتەوە.

 

لە کۆتایی کانونی یەکەمی 2020 بانکی ناوەندی بڕیاریدا بە بەرزکردنەوەی بەهای دۆلار بەرانبەر دینار و ئەوەش بووە هۆکاری وەستاندنی ژمارەیەک پرۆژەی کارەباو کۆمپانیاکانی جێبەجێکاری پرۆژەکە کارەکانیان ڕاگرتبوو داوایان کردبوو ئەو زیانانەی بەهۆی گرانبوونی نرخی دۆلار بەرانبەر دینار بەریان دەکەوێت قەرەبوویان بکرێتەوە.