گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لیژنەی دارایی رونکردنەوە لەسەر دابەزینی نرخی دۆلار بەرانبەر دینار دەدات

2021.02.25 - 15:52
App store icon Play store icon Play store icon
لیژنەی دارایی رونکردنەوە لەسەر دابەزینی نرخی دۆلار بەرانبەر دینار دەدات

 

ناس کورد-

 

ئەندامێکی لیژنەی دارایی پەرلەمانى عێراق رایگەیاند، وەزارەتی دارایی عێراق سەرقاڵى کەمکردنەوەی ئاسەوار و لێکەوتەکانى گۆڕانکاریی نرخی  دۆلارە بەرانبەر دینار نەک کەمکردنەوەی نرخەکەی.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

هۆشیار عەبدوڵڵا لە لاپەڕەى خۆی لە فەیسبوک کە "ناس کورد" بەدواداچوونی بۆ کردووە (25ی شوباتی 2021) ڕایگەیاندووە، کۆبونەوەیەک لە بەغدا بە سەرپەرشتی وەزیری دارایی کراوە بۆ گفتوگۆکردن و دۆزینەوەی رێگاچارە بۆ (لێکەوتەکانیی) گۆڕینی نرخی دراوی عێراقی بەرامبەر دۆلاری ئەمریکی، لە بەشێک لە میدیاکاندا وا بڵاوکراوەتەوە گوایە کۆبونەوەکە بۆ جارێکیتر (گۆڕینی) نرخی دراوی عێراقییە.

 

باسی لەوەشکردووە "گۆرینی نرخی دینار بەرامبەر دۆلار لێکەوتەی زۆری بەدوای خۆیدا هێناوە، بە گوێرەی بەدواداچونی ئێمە ئەو کۆبونەوەیەی وەزارتی دارایی بۆ دیراسەکردن و دۆزینەوەی رێگاچارەی کەمکردنەوەی ئاسەوار و لێکەوتە سلبیەکانیی ئەو گۆڕانکارییەیە نەک گۆرینی جارێکی تری نرخى دینار بەرامبەر دۆلار".