گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

مەسرور بارزانى: لایەنى پشت هێرشەکەى هەولێر دیاریکرا

2021.02.25 - 15:40
App store icon Play store icon Play store icon
مەسرور بارزانى: لایەنى پشت هێرشەکەى هەولێر دیاریکرا

ناس کورد-

 

مەسرور بارزانى رایگەیاند، لێکۆڵینەوەکان لەبارەى هێرشەکەى سەر فڕۆکەخانەى هەولێر گەیشتوون بەسەرەداوى باش و ئەو لایەنەیان دیاریکردووە کە لەپشت هێرشەکەوە بوو.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

مەسرور بارزانى لە وتارێکدا لە مەراسیمى کردنەوەى بەشێک لە شەقامى 150 مەترى لە هەولێر کە "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە وتى "لەو کاتەوە کە هێرشەکە ئەنجامدراوە دەزگاکانى ئاسایش و لایەنە بەرپرسەکان کەوتنە خۆ و کارى بەپەلە و خێرایان کرد بۆ دیاریکردنى هێرشبەران".

 

وتیشى "سەرەداوى باشمان کەوتە دەست، لایەنى پشت هێرشەکە دیاریکراوە، بەڵام لەبەرئەوەى لێکۆڵینەوەکان بەردەوامە نایانەوێت هەموو زانیارییەکان ئاشکرا بکات، لەکاتێکى نزیکدا لایەنە بەرپرسەکان ئاشکرایدەکەن".

 

مەسرور بارزانى باسى لەوەشکرد، زانیارییەکانى لەگەڵ حکومەتى عێراق و هاوپەیمانان هاوبەشى پێکردووە.

 

شەوى دووشەممە (15 شوباتى 2021)، 14 موشەک ئاڕاستەى هەولێر کرا و بەهۆیەوە بەڵێندەرێکى هاوپەیمانان کوژرا و نۆ کەسى دیکەش برینداربوون کە بەشێکیان ئەمریکین.    

  

گروپی "سرایا أولیاء الدم" كە تاقمێكی چەكدارە و خۆی بەخاوەنی خوێنی سولەیمانی و ئەبومەهدی موهەندیس دەزانێت بەرپرسیارێتی خۆی لە هێرشە موشەكییەكە ڕاگەیاند. هەروەها گروپێکی چەکداریی دیکە بە ناوی "قوات ذوالفقار" پشتگیری بۆ هێرشەکە راگەیاندووە.    

  

ئەمە دووەم هێرشى موشەکییە بۆ سەر هەولێر لەماوەى کەمتر لە شەش مانگدا.    

  

هێرشەکەى پێشوو لە 30 ئەیلولى 2020دا بوو کە سێ موشەک لە نزیک بارەگای دیموکرات لە گردەچاڵی هەولێر و سێ موشەکیش لە نزیک هێزی هاوپەیمانان لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر کەوتنەخوارەوە و هەرێم حەشدى شەعبى بە ئەنجامدانى تۆمەتبارکرد.