گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

وەزارەتى دارایى هەرێم چارەنوسى موچە نەدراوەکانى فەرمانبەرانى یەکلایى کردەوە

2021.02.25 - 15:35
App store icon Play store icon Play store icon
وەزارەتى دارایى هەرێم چارەنوسى موچە نەدراوەکانى فەرمانبەرانى یەکلایى کردەوە

ناس کورد- 

وەزارەتى دارایى حکومەتى هەرێم چارەنوسى موچە نەدراوەکانى فەرمانبەرانى هەرێمى یەکلا کردەوە و بەشێکیان بەنەدراو و بەشێکیشیانى بە قەرز لەسەر حکومەتى ناوەند داناوە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێى نوسراوێکى وەزارەتى دارایى و ئابوورى کە ڕێکەوتى 24ى ئەم مانگە لەو وەزارەتەوە هاتووى لێدراوە و تایبەتە بەکۆنوسى لیژنەیەک بەفەرمانى سەرۆک وەزیران لەبارەى چارەنوسى موچە نەدراوەکانى فەرمانبەرانەوە چەند بڕیارێک دەرکراوە.

 

بەگوێرەى نوسراوەکە، موچە نەدراوەکانى ساڵانى 2016 بۆ 2017 بەموچەى شایستەى نەدراو هەژمار بکرێت و موچە نەدراوەکانى ساڵانى 2019 بۆ 2020 بکرێتە موچەى (دائنون) و لەسەر حکومەتى ناوەند بە قەرز ئەژمار بکرێت.