گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

مەسرور بارزانى: گەیشتووین بە زانیارى نوێ لەسەر هێرشەکەى هەولێر

2021.02.25 - 14:44
App store icon Play store icon Play store icon
مەسرور بارزانى: گەیشتووین بە زانیارى نوێ لەسەر هێرشەکەى هەولێر

ناس کورد-

 

مەسرور بارزانى رایگەیاند، گەیشتوون بە زانیارى نوێ لەسەر هێرشە موشەکییەکەى هەولێر.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

مەسرور بارزانى سەرۆکى حکومەتى هەرێم لەپەیوەندییەکى تەلەفۆنیدا لەگەڵ  ژان ئیڤ لۆدریان وەزیری دەرەوەی فەرەنسا ئاماژەى بەوەکرد،  زانیاری نوێ لە ئەنجامی لێکۆڵینەوەی هاوبەشی نێوان حکومەتی هەرێم و حکومەتی فیدراڵی بەدستهاتوون، ئەوەش بەپێی راگەیەنراوێکى حکومەت کە وێنەیەکى دەست "ناس کورد" کەوتووە.

 

ئاماژە بەوەشکراوە، لە پەیوەندییەکەدا گفتوگۆ دەربارەی هێرشە تیرۆریستییەکەی سەر شاری هەولێر کرا. سەرۆکی حکومەت سوپاسی وەزیری دەرەوەی فەرەنسای کرد بۆ  سەرکۆنەکردنی هێرشەکە.

 

بەپێی راگەیەنراوەکە، هەردوولا هاوڕابوون لەسەر ئەوەی داعش، هێشتاش هەڕەشەیەکی ڕاستەقینەیە بۆ سەر ئاسایشی ناوچەکە و جەختیان لە سەر گرنگیی هەماهەنگی بەهێزی نێوان  هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی  و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی کردەوە.

 

لە تەوەرێکی دیکەی پەیوەندییەکەدا، پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندیی دۆستانە و پتەوی نێوان هەرێمی کوردستان و فەرەنسا دووپاتکرایەوە.