ناس کورد-
سێ رێکخراوى نێودەوڵەتى بوارى گەشەپێدانى میدیا، نیگەرانی قوڵی خۆیان دەردەبڕن سەبارەت هەڵکشانى هەڕەشەی سەر ئازادی رۆژنامەگەری لەهەرێمی كوردستان، دواى سزادانى پێنج رۆژنامەنوس و چالاکوان بەشەش ساڵ زیندانى.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
هەر سێ رێکخراوى (Free Press Unlimited – IMS – MiCT) لەبەیاننامەیەکدا کە وێنەیەکى دەست "ناس کورد" کەوتووە ئاماژەیان بەوەکردووە، بڕیاری دادگا لە 16ی شوباتی 2021 بەزیندانیكردنی ژمارەیەك رۆژنامەنوس و چالاكوانی مەدەنی بۆ ماوەی شەش ساڵ بەتۆمەتی زیانگەیاندن بەئاسایشی نەتەوەیی، نیگەرانییەكی گەورەی لێكەوتەوە سەبارەت بەو پانتاییه فەراهەمكراوهی بۆ گفتوگۆی گشتی لە هەرێمی كوردستانی عیراقدا ههیه.
دەقی بەیاننامەکە:
رێكخراوەكانی گەشەپێدانی میدیای نێودەوڵەتی، نیگەرانی قوڵی خۆیان دەردەبڕن سەبارەت بەوەی هەڕەشەی سەر ئازادی رۆژنامەگەری لەهەرێمی كوردستانی عیراق لە هەڵکشاندایە.
بڕیاری دادگا لە 16ی شوباتی 2021 بەزیندانیكردنی ژمارەیەك رۆژنامەنوس و چالاكوانی مەدەنی بۆ ماوەی شەش ساڵ بەتۆمەتی زیانگەیاندن بەئاسایشی نەتەوەیی، نیگەرانییەكی گەورەی لێكەوتەوە سەبارەت بەو پانتاییه فەراهەمكراوهی بۆ گفتوگۆی گشتی لە هەرێمی كوردستانی عیراقدا ههیه.
وەك رێكخراوە نێودەوڵەتییەكانی گەشەپێدانی میدیایی كه كاردەكەن بۆ پاڵپشتیكردنی رۆژنامەگەریی باش لە هەرێمی كوردستانی عیراق، نیگەرانی خۆمان له پێشهاتهكانی ئهو بڕیاره دهردهبڕین. رۆژنامەگەریی سەربەخۆ بەشداری لە گفتوگۆی گشتیی بونیاتنەردا دهكات.
هاوكات، ژمارەیهك رۆژنامەنوسی ناوخۆ ترسی خۆیان نیشانداوە لەوەی ئەم بڕیارەی دادگا كاریگەری لەسەر كاری رۆژنامەنوسان دەبێت لە داهاتوودا، "ئامانجی پشت بڕیارەكە بە تەنیا سزادانی ئەو پێنج كەسە نییە، بەڵكو پەیامێكە بۆ هەموو رۆژنامەنوسان و چالاكوانان کە لەمەودوا لەسەر نوسینی كۆمێنتێک یان پۆستێکی فەیسبوك یان دەربڕینی بۆچونێك راپێچی دادگا دەكرێن"، (مەعاز فەرحان، رۆژنامەنوسی سەربەخۆ).
رێزگرتن لە سەروەری یاسا و مافی ئازادی رادەربڕینی هاوڵاتیان له خهسڵهته گرنگهكانی وڵاتە گەش و زیندووەكانن. گفتوگۆیی گشتیی کراوە، کە تیایدا بیروڕای بە بەها ئاڵوگۆڕ دەكرێت بێ لەترسی سەركوتكاری له ئاماژەکانی حكومەتە بەهێز و تەندروستەکانە. زیادەڕۆییکردن لە بەکارهێنانی دەسەڵاتە یاساییەكان دەبێتە هۆی کەمبونەوەی خواستی خەڵك بۆ بەشداریكردن لە گفتوگۆی گشتییدا كە بۆ بەدیهێنانی یەكگرتویی، ئاشتی و سەقامگیری گرنگە. بهوتهی ئاسۆس هەردی، نوسەر و رۆژنامەنوس "كوردستان ئەمڕۆ لەبەردەم چركەساتێكی چارەنوسسازدایە و لەهەمووكات زیاتر پێویستی بەپشتیوانی ئازادیخوازانی جیهانه".
تا ئەوپەڕی ئومێدەوارین لێپرسراوانی كورد بڕیاری پشتگیریكردنی رۆڵی گرنگی رۆژنامەنوسان بدەن تا لەم ساتە گرنگەدا بتوانن بەشداریبکەن لەكۆمەڵگەی هەرێمی كوردستانی عیراقدا.
Free Press Unlimited – IMS – MiCT