گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

سەرۆك ئەركانی سوپا لابرا

سوپای ئەرمینیا لە سەرۆك وەزیران هەڵدەگەڕێتەوە

2021.02.25 - 13:57
App store icon Play store icon Play store icon
سوپای ئەرمینیا لە سەرۆك وەزیران هەڵدەگەڕێتەوە

ناس كورد_

سەرۆك وەزیرانی ئەرمەنستان، نيكول باشينيان ئیدانەی "هەوڵی كودەتای سەربازی" كرد لە وڵاتەكەی پاش ئەوەی ئەركانی سوپا داوای دەستلەكاركێشانەوەی حكومەتەكەیان كرد و داوا لە لایەنگرانی دەكات لە گۆڕەپانی كۆماری كۆببنەوە لە یەریڤانی پایتەخت. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

باشینیان لە بڵاوكراوەیەكدا لە رێگەی تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوكەوە، بەشێوەیەكی ڕاستەوخۆ لادانی ژەنەراڵ ئۆنیك گاسباریانی لە پۆستی سەرۆكایەتی ئەركانی سوپا ڕاگەیاندووە و داوای گردبوونەوەی جەماوەریی دەكات بۆ پاڵپشتیكردنی حكومەتەكەی لە ناوەڕاستی یەریڤان، بەرامبەر بەمەش ئۆپۆزسیۆن لەهەوڵی خۆپیشاندانی پێچەوانەدان بەپێی زانیارییەكانی ئاژانسی فرانس پرێس.

 

بەیاننامەی سوپا سەرۆك وەزیرانی ئەرمینیا بەوە تۆمەتباردەكات "توانای بڕیاردانی پێویستی نەماوە".

 

سەرۆك وەزیرانی ئەرمینیا لەژێر گوشاری زۆری ئۆپۆزسیۆندایە پاش شكستە سەربازییەكەی ئەرمینیا بەرامبەر ئازەربایجان لە پایزی 2020 كە بووەهۆی لەدەستدانی بەشی زۆری هەرێمی ناگۆرنی پەرەباغ. 

 

هەوڵى کودەتاکە لەکاتێکدایە جێگرى وەزیرى دەرەوەى ئەرمینیا بەسەردانێک لە هەرێمى کوردستانە و لەگەڵ مەسرور بارزانى سەرۆکى حکومەتى هەرێم کۆبووەوە، دواى ئەوەى دوێنێ ئەو وڵاتە کونسوڵخانەى لە هەرێم کردەوە.