ناس کورد-
ئاسایشی شارەزور دەستگیرکردنی سێ کەسی ڕاگەیاند کە هەستاون بە ساختەکردنی دۆلاری ئەمەریکی.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی شارەزور (25ى شوباتى 2021) لە ڕاگەیەندراوێکدا کە وێنەیەکی دەست "ناس کورد" کەوتووە ڕایگەیاند، له چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌ته چڕ و به‌رده‌وامه‌كانی هێزه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیمان بۆ نه‌هێشتنی دیارده دزێو و نه‌خوازراوه‌كان، ڕۆژی 17ی شوباتی 2021 دوای ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن كه‌سێكه‌وه ئاگاداركراین كه ماتۆڕیكی فرۆشتووه به‌كه‌سێك دواتر بۆی ده‌ركه‌وتوه كه پاره‌ی ساخته‌ی وه‌رگرتووه، ده‌ستبه‌جێ هێزەكانمان له یاریده‌ده‌رێتی ئاسایشی سه‌یدسادق به فه‌رمانی دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ی ئاسایشی شاره‌زور به‌پێی مادده‌ی (281 له ی.س) توانیان تۆمه‌تباری سه‌ره‌كی ده‌ستگیر بكه‌ن كه هه‌ستاوه به كۆپیكردنی پاره‌ی جۆری سه‌د دۆلاری كه بڕه‌كه‌ی پێنج هەزار و 600 دۆلار بووه و دواتر مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كردووه.
بەگوێرەى راگەیەندراوەکە، دوای لێكۆڵینه‌وه ده‌ركه‌ت كه ئەو کەسە پاره‌كه‌ی لای كه‌سێكی دیکە كۆپی كردووه، بۆیه هێزه‌كانمان تۆمه‌تباری سێیه‌میش ده‌ستگیر ده‌كه‌ن، هه‌ر سێ تۆمه‌تباره‌كه‌ش به‌ناوه‌كانی (ش. م. ف) و (پ. ك. ح) و (پ. ب. ع) په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌یان بۆ كراوه‌ته‌وه و لێكۆڵینه‌وه‌ی زیاتریش به‌رده‌وامه.