ناس کورد-
هەڵکردنى زریانە بەهێزەکەى ویلایەتى تەکساس بووە هۆى دابەزینى ئاستى بەرهەمهێنانى نەوتى خاوى ئەمەریکا و بەوەش نرخى نەوتى خاوى پرێنتى لەبازاڕەکاندا بەرزکردەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ئاژانسى ڕۆیتەرز (25ى شوباتى 2021) لە هەواڵێکدا کە "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە بڵاوى کردەوە، لەکاتى کردنەوەى بازاڕدا نرخى نەوتى خاوى پرێنت بەڕێژەى 0.5% بەرزبووەتەوە و نرخەکەى گەیشتووەتە 67.37 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک.
ئاماژە بۆ ئەوەش کراوە، نرخى نەوتى خاوى تەکساسیش بەڕێژەى 0.4% بەرزبووەتەوە و گەیشتووەتە 63.54 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک.
لەمانگى کانوونى دووەمى ساڵى 2020 هەر دوو جۆرە نەوتەکە توانیویانە بەرزترین ئاست تۆمار بکەن و دواى 13 مانگ لەدابەزینى نرخى خاوى پرێنت گەیشتە 67.49 دۆلار و هەروەها خاوى تەکساس نرخەکەى گەیشتە 63.67 دۆلار.
هاوکات ئیدارەى زانیارى وزەى ئەمەریکاش لاى خۆیەوە ئەوەى ڕاگەیاند، بەرهەمهێنانى نەوتى خاوى ئەمەریکا بۆ زیاتر لە 10 % دابەزیووە بەهۆى هەڵکردنى زریانێکى بەهێزەوە کە چەند ویلایەتێکى گرتووەتە بەتایبەتى تەکساس، ئەوەش هۆکارێکى ترە بۆ گۆڕانکارى نرخەکانى نەوت و دۆلار.