گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

ڕونکردنەوەى ئاژانسێکى ئەمەریکى لەبارەى جۆرە ڤاکسینێکى دژە کۆرۆنا 

2021.02.24 - 23:28
App store icon Play store icon Play store icon
ڕونکردنەوەى ئاژانسێکى ئەمەریکى لەبارەى جۆرە ڤاکسینێکى دژە کۆرۆنا 

ناس کورد- 

ئاژانسى دەرمان و خۆراکى ئەمەریکى جەختلەوەدەکاتەوە، ڤاکسینى "جۆنسۆن ئاند جۆنسۆن" تەنها یەک ژەمى کاریگەرى دژى ڤایرۆسى کۆرۆنا هەیە و بەم نزیکانەش بڕیار لەسەر بەکارهێنانى دەدرێت.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئاژانسى دەرمان و خۆراکى ئەمەریکى (چوارشەممە، 24ى شوباتى 2021) لە بەیاننامەیەکدا بڵاویکردوەتەوە، لیژنەى ڕاوێژکارى تایبەت بە ڤاکسینەکان و بەرهەمە بایەلۆجیەکانى سەر بە ئاژانسەکە ڕۆژى هەینى بۆ بڕیاردان لەسەر بەکارهێنانى ڤاکسینى "جۆنسۆن ئاند جۆنسۆن" بۆ حاڵەتە لە ناکاوەکان کۆدەبێتەوە.

 

ڕونیشکراوەتەوە، ڤاکسینەکە تەنها یەک ژەمى دژى ڤایرۆسى کۆرۆنا چالاکە، هەروەها زۆر چالاکە بۆ سنوردارکردنى نیشانە توندەکانى پەتاکە.

 

بە وەرگرتنى ڕەزامەندى ڤاکسینى "جۆنسۆن ئاند جۆنسۆن"یش دەچێتە پاڵ ڤاکسینەکانى فایزەر و مۆدێرنا کە حکومەتى ئەمەریکى ڕەزامەندى لەسەر بەکارهێنانى بدات.