گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

چەندین زانایان کوشتووە

چیرۆکى تۆڕە سیخوڕە ڕاهێنراوەکانى ئیسرائیل کە دزەیان کردووەتە ناو ئێران

2021.02.24 - 15:23
App store icon Play store icon Play store icon
چیرۆکى تۆڕە سیخوڕە ڕاهێنراوەکانى ئیسرائیل کە دزەیان کردووەتە ناو ئێران

ناس کورد-

کوژرانى موحسین فەخرى زادە، زاناى ئەتۆمى ئێرانیى لە مانگى تشرینى یەکەم ساڵى 2020 زنجیرەیەک بوو لە پلانى کوشتنى زانا ئێرانییەکان و دەریخست کە ئیسرائیل دزەى کردووەتە ناو ئەو سیستمەى ئێرانەوە و پلانى کوشتنەکان جێبەجێ دەکات، گەر ئەو کارەش بەپێچەوانەوە ئێران بیکات لەدژى زانا ئیسرائیلى و ئەمەریکیەکان ئەوا ناتوانرێـت وەکو کردەوەیەکى تیرۆریستى ئیدانە بکرێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی راپۆرتێکى پێگەى The National Interestى ئەمریکى کە "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە، چەندین پرسیار لەسەر ئەو پرسە وروژێنراوە، ئیسرائیل چۆن توانیوویەتى ئەو زنجیرە کوشتنانە ئەنجامبدات؟ بۆچى ئێران ناتوانێت بەربەستى یەکلاکەرەوەى لە بەردەمدا دابنێت؟ تا چەندە دەزگاى هەواڵگریی ئەمەریکا تێوەگلاوە...لە درێژەى ڕاپۆرتەکەدا زانیارى ورد خراوەتە ڕوو.



لەسێدارەدانى تۆمەتبارێک

کارمەندانى تایبەت بە سیخوڕیکردنی ئێرانى لە وەزارەتى هەواڵگرى و ئاسایشى نیشتیمانى ئەو وڵاتە هەندێکجار توانیویانە چەند ڕوداوێکى تەمومژاوى ئاشکراى بکەن کە پەیوەندییان بە مۆسادى ئیسرائیلییەوە هەبووە.

 

ساڵى 2011 وەزارەتى هەواڵگرى ئەوەی ڕاگەیاند، کە زانیارى لەوڵاتى سێیەمەوە  لەسەر یاریزانێکى کاراتى دەستخستووە کە تەمەنى 24 ساڵە و ناوى ماجید جەمالى فاشییە کە ماتۆڕسکیلێکى بۆمبڕێژى بەجێهێشتووە و بووەتە هۆى کوژرانى عەلى محمەدى.

 

دواتر فاشى لەسەر کەناڵى فەرمى ئێران دانیبەوەدانا کە لەلایەن مۆسادەوە ڕاهێنانى پێکراوە و بڕى 120 هەزار دۆلاریشى پێدراوە بۆ کوشتنى ژمارەیەک لە کەسایەتى بە کوشتنى زاناى موشەکى ئەڵمانى کە یارمەتى بەرنامەى موشەکى میسری داوە لە سەردەمى جەمال عەبدولناسر هەروەها کوشتنى کەندى ژیراڵد پۆل.

 

لە ئایارى ساڵى 2012 فاشى لەسێدارە دەدرێت و تارانیش ئەوە ڕادەگەیەنێت، 14 ژن و پیاوى ترى ئێرانى دەستگیر کراون بەشداریان لە پڕۆسەى کوشتنەکاندا کردووە و دواتریش لە گرتەیەکى ڤیدیۆیشدا دانپێدانانى هەموویانى بە بەڵگەوە بڵاوکردەوە.

 

لەڕێگەى موجاهیدنى خەڵقەوە مەشق و ڕاهێنانیان پێکراوە

بەرپرسانى ئێرانى دەڵێن،  بەپێى دانپێدانەکانیان ئەو هاوڵاتیانەى کە بەو کارانەوە تێوە گلاون لەرێگەى ئەندامانى موجاهیدینى خەڵقى ئێرانیەوە مەشق و ڕاهێنانیان پێکراوە یاخود هاوسۆزن لەگەڵیاندا و بۆ ئەو مەبەستەش هەر یەکە و 54 ڕۆژ لە ئیسرائیل مەشقیان پێکراوە و دواتر خزێنراونەتە ناو شانە جیاوازەکانى سیخوڕیکردنەوە بۆ ڕاپەڕاندنى کارەکانیان بەوردى لەسەر ئەوانەى کە دەیانکەنە نیشانە و پاشانیش بەپێى ڕێنماییەکانى ئیسرائیل هێرشەکانیان ئەنجامداوە.

 

بەپێى ڕاپۆرتەکە، هێزە ئێرانییەکان ناوبانگیان خراپە لەڕووى بەکارهێنانى ئازار و ئەشکەنجە و هەڕەشەکردن لە کەسوکارى تۆمەتباران و ناچارکردنیان بەدانپێدانانى زۆرە ملێ بۆ ئەوەى دان بەو سیناریۆیانەدا بنێن کە بۆیان دەکێشێرێت بەڵام بەپێى چەند سەرچاوەیەکى نەزانراویش لەناو دیبلۆماتکارە ئەمەریکى و ئیسرائیلەکانیش باس لەوە کراوە، کە بەڕاستیش ئیسرائیل لەپشتى هەندێک لەو کارانەوە وەستاوە.

 

باس لەوەشکراوە، فاشى هەندێک دانپێدانانى ڕاستبووە لەسەر پەیوەندییەکانى بەو ڕوداوانەوە و ئیسرائیلش مافى ئەوەیداوە کە موجاهیدینى خەڵق مەشق و ڕاهێنان بکات بۆ ئەوەى سیخوڕى لەئێراندا هەبێت.

 

بۆچى ئەمەریکا ساڵى 2014 فشارى خستە سەر ئیسرائیل تیرۆرکردن لە ئێران ڕابگرێت؟

بەپێى زانیارییە ڕۆژنامەوانییەکان لەو ساڵەدا ئەمەریکا فشارێکى خستووەتە سەر ئیسرائیل بۆ ڕاگرتنى تیرۆرکردن لە ئێران بۆ ئەوەى بەربەست بۆ هەوڵەکانى ڕێکەوتنى ئەتۆمى لەگەڵ تاراندا نەیەتە پێشەوە.

 

بەپێى ڕاپۆرتە هەواڵگرییەکان، لە ساڵانى پێشووشدا لەلایەن جۆرج دەبلیۆ بۆش توڕە بووە کاتێک زانیوویەتى ئیسرائلییەکان وا خۆیان پیشاندەدەن کە لەناو دەزگاى هەواڵگری ناوەندى ئەمەریکادان و هەروەها دەستکراوە بە چەکدارکردنى ژمارەیەک لە هاوڵاتى ئێرانى لە پاکستان و مەشق و ڕاهێنان پێکردنیان بۆ ئەوەى لەتاران کارى تێکدەرانە و کوشتن ئەنجامبدەن.

 

ئەوەش خراوەتە ڕوو، گیڕانەوەى ئەو ڕوداوانە بەلاى ئێران و ئیسرائیلەوە لە سەرچاوەى نەناسراوەوە ئەوا جۆرێک لە زیادەڕەوى  بەلاى خۆداشکاندنەوە هەیە بەڵام بڕوایەک هەیە کە سیخوڕە ئیسرائیلیەکان لەیەکەى کیدۆن ( ناوێکى عیبرییە بەواتاى سەرى مارەکە دێت) بە یەکێک لە یەکە تایبەتمەندەکانى مۆساد دادەنرێت بۆ تیرۆرکردن و چەندین چالاکیشى ئەنجامداوە.

 

بەپێى هەندێک گێڕانەوە، بۆ ئەوەى ئەو هێرشانە بوەستێرنرێن جێبەجێکردنى زیاترى ئەو کوشتانە بە مەترسى زانراوە و هەروەها گرنگى بەوەشداراوە ئەوانەشى کە ماونەتەوە بپارێزرێن.



ژەهراویکردن بە گاز و تۆمەتبارکردنى سوپاى پاسداران بە کوشتنى زانایەک

چەند ڕوداوێک تائێستا بەتەمومژاوى ماوەتەوە و بەتایبەت شێوازى کوژرانى ئەردەشێر هۆسینبۆرى زاناى ئێرانى لە مانگى کانوونى دووەمى ساڵى 2007، کە وابڵاوکرایەوە بە گاز ژەهراوى بووە و گیانى لەدەستداوە بەڵام ناوەندى ستراتسفۆر و ڕۆژنامەى هارتیز ئەوەى بڵاو کردەوە، مردنى ئەو زاناییە بەهۆى مۆسادى ئیسرائیلییەوە بووە و حکومەتى ئێرانیش نکۆڵى لەو کارە کردووە.

 

دواى چەند ساڵێک خوشکێکى هۆسینبۆر ئەوەى ڕاگەیاند کە براکەى بەدەستى چەکدارانى سوپاى پاسداران کوژراوە بەهۆى ڕەتکردنەوەى کارێکى تایبەت بە بەرنامە ئەتۆمییەکەى ئێران.

 

ساڵى 2015 هێزەکانى ئێرانى ڕایانگەیاند کە هێرشێکى ترى مۆسادى ئیسرائیلیان پوچەڵکردووەتەوە و هیچ سەرچاوەیەکى ئیسرائیلیش ئەو دەنگۆیانەى ڕەت نەکردەوە.



چیرۆکى موساد و لەپشتى کردەى تیرۆریستییەوە

لە وتارێکیدا ڕۆنین بیرگمانى، نوسەرى ئیسرائیلى پڕۆسەى بەئامانجگرتنى زانا ئێرانییەکان لەلایەن مۆسادەوە بە (کەرتى پێنجەم) ناوبردووە لە ستراتیژیەتى چوارینە کە ساڵى 2003 لەلایەن تامیر باردۆى، جێگرى ئەوکاتى دەزگاى مۆسادەوە دانراوە.

 

ئامانجى فشارەکان بۆ سەر ئێران بۆ دەستهەڵگرتنى لە بەرنامە ئەتۆمییەکەى بووە لەڕێگەى بەکارهێنانى سزا ئابوورى و فشارە دیپلۆماتییەکان و هەروەها پاڵپشتىکردنى کەمینە و ئۆپۆزسیۆنەکانى ئێران و ڕەخنەگرتنیش لە تەکنەلۆژیاى ئێرانى مەبەستى سەرەکى بووە.

 

هەڵمەتەکە فراوانتربووە بۆ هاریکارى ئەمەریکا و پێشتریش جۆرێک ڤایرۆسى کۆمپیوتەر بەناوى (ستۆکسنت) دروستکراوە کە توانیویەتى سەدان ئامێرى دەرپەڕێنەرى ناوەندى ئێرانى پەکبخات.

 

ئەوەش خراوەتەڕوو، لەگەڵ ئەوانەشدا ئیسرائیل خۆى بە تەنها بە پڕۆسەى کوشتنەکانەوە تێوەگلاوە گەرچى دەزگاى هەواڵگرى ئەو وڵاتە وتوویەتى خواستى تێوەگلانى بەو کارانە نییە تا نەگاتە پێویستى.

 

پلانە سەرکەوتوو بووە؟ زیانەکان کەمتر بوون وەکو ناتانیاهۆ پلانى بۆ کێشاوە؟

بێرگمان دەڵێت، تاڕادەیەک هەڵمەتەکان بۆ تیرۆرکردنى زانا ئێرانیەکان سەرکەوتووبوون بۆ ئەوەى لە بەرنامەى ئەتۆمى ئێرانى دووربکەنەوە یاخود وازى لێبهێنن.

 

دەشڵێت، هێرشەکان بۆ کوشتنى زانا ئێرانیەکان کەشێکى لەو وڵاتەدا خوڵقاندووە ئێران پەنابباتە بەر هێزى پاسەوانى زۆر بەتێچوویەکى زۆرەوە کە کاتێکى زۆرتریشى دەوێت لەپێناو ئەوەى بیانپارێزیێت و هەروەها هەوڵى لە ڕەگ و ڕیشە دەرهێنانى کارى سیخوڕى و نەهێشتنى ئامێرەکانى تۆمارکردن و گوێ گرتن بدات.

 

لە پاساوى ئەو کارانەشدا، بەڕێوەبەرى مۆساد واى دەبنێیت ئەو کوشتنانە هەنگاوێک دروست دەکات کە سەرۆک وەزیران هێرشى ئاسمانى ڕاستەوخۆ نەکاتە سەر پێگە ئەتۆمییەکانى ئێران کە لەبەڕێوەبەرى مۆساد لەو باوەڕەدایە ئەو بژاردەیە کارەساتبار دەبێت.

 

وەڵامى کتوپڕى ئێرانى

بەپێى ماڵپەڕى Politico ئەمەریکى، هێرشەکانى مۆساد بوونەتە پاساو بۆ سوپاى پاسداران کە لە تۆڵەکردنەوەدا چەندین هێرشى تیرۆریستى لە جیهاندا لەڕێگەى یەکەى 400 نهێنی ئەو سوپایەوە ئەنجامبدات.

 

دەشڵێت، گەرچى پلانى بەپەلە و زۆرى داناوە بەڵام نەیتوانیووە لەکۆى 20 پیلانگێڕى تەنها لەیەکێکیاندا سەرکەوتوو بووە.

 

ئاماژە بۆ ئەوەش کراوە، لەو پیلانە سەرکەوتووەدا کە هێرشێکى خۆکوژى بوو کە حزبوڵا لە فڕۆکەخانەى بۆگارس لە بولگاریا ئەنجامیدا و بووە هۆى کوژرانى پێنج گەشتیار و شۆفێرێک.

 

ئەوەش خراوەتە ڕوو، مۆساد لەدواى ساڵى 2012ەوە لەگەڵ سەرچاوەى هەواڵگرى ئەمەریکیدا بەردەوام نەبووە کە دەڵێت ئەو کارانە سەرکەوتوو بووە لەخاوکردنەوەى پڕۆسەى بەرەو پێش چوونەوەى چەکی ئەتۆمى ئێرانى.

 

بەڵام ژمارەیەک بەرپرسانى دیپلۆماتکار و هەواڵگرییەکانى ئەمەریکا خۆیان لەو چالاکیانە بێبەرى کردووە و ژمارەیەک لەسیاسیەکانى ئەمەریکا لەکۆتاییدا بەناڕاستەوخۆ پشتیوانى کوشتنى زانا ئێرانییەکانیان کردووە.

 

ئەو میدیا ئەمەریکییە ئەوەشى ڕوونکردووەتەوە، لۆژیک دەڵێت ئەو کوشتانە زۆر کەمترن لەژمارەى ئەوانەى کە بەهۆى هێرشى موشەکانەوە دەکوژرێن کە لەئەنجامى ململانێی سەربازییەکان بونەتە قوربانیى ئەوە جگە لەوەش دۆخەکە ئەوەى قورسکردووە گەر هاتوو هێرشى لەو شێوەیە بکرێتە سەر زانا ئیسرائیلى و ئەمەریکییەکان ئەوکات سەختە بەتیرۆر ناوزەبکرێن.