ناس کورد-
وتهبێژی پارتی رایگهیاند، ئهمڕۆ شاندێكی دیكهی پارتی لهچوارچێوهی سهردانیكردنی لایهنه سیاسییهكان سهردانی بهغدا دهكات.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەپێی ماڵپەڕى فەرمى پارتى کە "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە، مهحمود محهمهد، وتهبێژی پارتی راگەیاندووە "لەچوارچێوەی گفتوگۆ لەگەڵ لایەنە سیاسییەكان، ئەمڕۆ شاندێكی پارتی سەردانی بەغدا دەكات".
وتیشى "تەوەری سەرەكی گفتوگۆكانی شاندی پارتی، تاتوێكردنی پەیوەندییەكانە لەگەڵ لایەنە شیعە و سوننەكان و حكوومەتی عێراق".
مانگى رابردوو پارتى شاندێکى پارتى سەردانى بەغداى کرد بەمەبەستى گفتوگۆکردن لەگڵ لایەنە عێراقییەکان لەبارەى پشکى هەرێم لە بودجە و هەڵبژاردنەکانى عێراق.
عەلى حسێن ئەندامى شاندەکە لە لێدوانێکیدا بۆ تەلەفزیۆنى فەرمى حزبەکەى (14ى کانوونى دووەمى 2021) کە "ناس کورد" بینیویەتى باسى لەوەکرد، کۆبوونەوەیان لەگەڵ لایەنەکان بۆ تاوتوێکردنى دوو پرس بووە، یەکدەنگى لایەنەکان و هەڵبژاردنى پێشوەختەى عێراق.
وتیشى "هەوڵدەدەین کۆدەنگى دروستبکەین لەناو لایەنەکان، چونکە ئەوکات پێگەى ئێمە بەهێزتر دەبێت و حساب بۆ هەرێمى کوردستان دەکرێت".
دەشڵێت، دەستپێشخەرییەکەیان لەو بارەیەوە بێ تێبینى و گلەیی و گازەندە نەبووە، بەڵام بەشێوەیەکى گشتى لایەنەکان بە "ئیجابی" دەستپێشخەرییەکەى پارتیان وەرگرتووە.